خەریک/xerîk: ن: بەکارەوە مژول، گژووێژ، لەکارەوەچوو، لەزگ، پێگرتی، خووەدی، خووەیی، لەگژ، سەر گەرم، خەجیڵ : کەسێکە لە کار و فەرمانێکەوە ئاڵا بێت.
خەریكە/xerîke: نتـ: بەکارەوە سەرگەرمە، خەجیڵە.
خەریک بوون/xerîk bȗn: کتن:[ خەریک+ بوون] لەزگبوون، تێوەرووکان، تێبەربوون، لێ بڕاوبوون، لێبڕان، یان لەکارێکەوە ئاڵان.
خەریک كردن/xerîkkirdin: کتپ:[ خەریک+کردن] بەکارێکەوە ئاڵاندن، یەکێک بەکارێکەوەکردن. { گیوی.ل. 359}.
خەریکی کار/xerîkî kar: نتـ: بەئیش، مژول.
.
خۆخەریککردن/xoxerîk kirdin: کتپ:[ خۆ+ خەریک+کردن] پاپاکردن، خۆخەلافاندن.
.
.
.
.