سەرجەم/sercem: ن: تەمامی( باد)، تەواو، تێکڕا، تێکڕایی، سەرئەنجام، سەرکۆ، کژی( باد)، کۆکراوە، گشت.[ ئینگـ: sum ،total ،Amount]
:: سەرجەم ئەو پەرتووکانە بەچەندە ؟.
:: جاف سەرجەم چوون بۆ کوێستان.{ خاڵ، ب 2 ، ل، 269}
:: یەکێ کەمە، دووخەمە، سێ سەرجەمە.{ پپ : ع م شارەزووری، ل، 118}
سەرجەم دۆزینەوە/sercem dozînewe: کتن: [ ئینگـ : sum up].
سەرجەم کرن/sercem kirin: کتپ: [ ئینگـ : to sum op]{ سەلاحەدین، ل، 950}.
سەرجەمی/sercemî: نچ: تێگڕایی، گشتی.
سەرجەمی خستنەڕوو/sercemî xistineřû: نتـ:[ ئاب][ سەرجەم+ ی+ خستنەڕوو ] خستنەڕووی هەمەکی : شتومەک و خزمەتگوزاریی کە بەرامبەر خواستی هەمەکی رادەوەستێت.[ ئینگـ: Aggregate supply]
.
.
.
.