پیرک ¹ /pîrik: نتـ:[ کباک]
1 . داپیرک:dapîrk.
2 . مامان.
پیرکی/pîrikî: نچ:[پیرک+ ی] مامانی.
.
.
_____________
پیرک ² /pîrik: نتـ:[ زیند][ کباک]
1 . پەپوولە، بلۆ، بەلبەلتیاک، فڕفڕۆک.
پیرک ئاڤێتن/pîrik avêtin: کتپ: پەپوولە بەخێوکردن.
2 . جاڵجاڵۆکە.
پیرکە/pîrke: نتـ:[ کباک، زا] پیرە، پیرک، پیرپیرۆشک، جاڵجاڵۆکە، پیرعەڤۆک.
.
_____________
پیرک ³ /pîrik: نتـ:[ کباک] ئەستێڕک، کۆتەک، قوتەر، ژنگە، چاڵاو.
.
_____________
پیرک 4 /pîrik: نتـ:[ ڕوو] برش _ برشوو، پرگ، کەڕوو _ کەڕڕێ، کەڕەکیفە، گەڕگ : کۆمەڵێک قارچکی ووردن، لەسەر نان و میوە و خواردەمەنی دیکە لە بەر مانەوە یان پەیدا دەبن. ڕەنگی ئەو کۆمایە پتر شینە، ڕەنگی دیکەش بەخۆوە دهەگرن. پێنسلین لەم قارچکە دەردەهێندرێت.
.
.
پیرک 5 /pîrik: نتـ:[ کەرەستە][ کباک] شە، شانەی جۆڵایی.
.
.
.
.