قەپ/qep: ن:
1 . [ فە] قەپاڵ، گاز بە ددان : هەردوو ڕیزەددان لێگیرکردن.[ ئینگـ: bite]{ هەنبانەبۆرینە، ل، 573}.
:: نازانم بۆ کاتێک ئاگام لەخۆم نیە و قەپ لەزمانم دەگرم ئازاری زۆرە، کەچی کاتێک بە ئەنقەست قەپی لێدەگرم ئازاری نیە ؟.{ هیوایەکی نوێ}.
2 . پڕ بە دەستێک.
3 . چنگی نیوە ئاواڵە.
قەپاڵ/qepaľ: ن: پچڕینی پڕ بەدەم.
قەپاڵ داگرتن/qepaľ dagirtin: ن: پڕبەدەم گازگرتن لەشتێ.
قەپاڵ گرتن/qepaľ girtin: کتپ: گازلێدان بە هەموو ددان.
قەپاڵ لێدان/qepaľ lêdan: کتپ: گازلێگرتن.
قەپ گرتن/qep girtin: کتپ: گازگرتن، گازتن، گەزتن _ گەستن.
قەپ لەداو گرتن/qep ledaw girtin: کتن:[ لە ڕاوەماسی دا بەکاردێت] کە ماسی گاز لە کرم یان گۆشتی سەر داوە دەگرێت، پێوەدەبێت.
قەپ لێدان/qep lêdan: کتن:[ فە] قەپاڵ لێدان، گازلێدان : بۆ ووڵاخانە لە کاتی ئالیک خورادنێد.{ گیو، ل، 688}.
:: قەپێ لەو سێوە بدە.
قەپ لێدران/qep lêdiran: کتن:
قەپ لێدراو/qep lêdiraw: ف: گازلێگیراو.
قەپ نەگرتن/qep girtin: کتپ:
:: خۆ تۆ قەپ ناگری ؟
قەپ وەشاندن/qep weşandin: کتپ: پەلاماردان
بەقەپ قرتاندن/beqep qirtandin: کتپ:[ بە+ قەپ+ قرتاندن] بەگازبچڕاندن.
مۆریی قەپ/morîy qep: نتـ: شوێنی گاز لێدراو وەک جێکەوتی ددانێکی تیر لەسەر پێست بە جێماو.
یاگەقەپ/yageqep: نتـ:[ هـ] جێ قەپ، جێ گاز.
.
.
_______________
قەپ/qep: ئان: بێدەنگ.
قەپ و قڕ/qep û qiř: نتـ: قڕ و قەپ.
.
.
_______________
قەپ/qep: ن: زل و ئەستوور.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 573}.
قەپانچی/qepançî: ئان:[ قەپ+ ئانچی] برێتی لە درۆزنی زل.
قەپە/qepe: ئانتـ: زل و ئەستوور.
قەپەگۆڵ/qepegoľ: ئانتـ: سەگی زلی نێر.
.
.
______________
قەپ/qep: ن:[ بیا] ڕفان.[ تور: ]{ هەنبانەبۆرینە، ل، 573}.
قەپا/qepa: ف: ڕفێندراو.
قەپاندن/qepandin: کتپ: ڕفاندن.
قەپانن/qepanin: کتپ: قەپاندن.
قەپان/qepan: ن: ڕفان.
قەپانی/qepanî: نچ: ڕفاندی.
قەپانجەرە/qepancere: ن: ڕفێدە : دۆشەکوڵەی نانکەری.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 574}.
قەپۆ/qepo: ن: ڕفێن.
.
.
.
.