ترنگ ¹ /tiring: ئان:[ ؟ ] تەراو _ تراو، ڕوون، شل _ شلە : چێشت، خورادن، ماستاو و شتی دیکە کە زۆرشل بێت، ئاو و ئاوەکی زیاتر لەرادە بێت.[ ئینگـ: liquid]
.
.
______________
ترنگ ² /tiring: ن:[ ئەردە] ترنگە.
ترنگاندن/tiringandin: کتپ:[ ئەردە] وەترنگەخستن، وەدەنگ هێنانی تیر یا سیمی تار.
ترنگای ترنگ/tiringay tiring: ئانتـ:[ ئەردە] دەنگی بێ پسانەوەی کەوان یان سیمی تار.
ترنگە/tiringe: نتـ:[ ترنگ+ ئە] دەنگی ژێی کەوان یا سازی بەم.
{
ترنگەی تەپڵی باز ئاتلانی چاوەش دەنگی جارچی دێ
بەتیپی غەم دەڵێن نامەرد ئەسەر دڵ ئەمڕۆ یەڵغارە
}{ کوردی : شاعیران، ل، 1018}
ترنگەترنگ/tiringetiring: نتـ:[ ترنگ+ئە+ترنگ] دەنگی پەیتاپەیتای ترنگە.
ترنگوهۆڕ/tiringûhoř: نتـ:[ئەردە] ترنگەترنگی زۆر.
ترنگ هاتن/tiringhatin: کتن: بەرزبوونەوەی دەنگ لە لەرینەوەی ژێ.
دەنگی دڵ/dengî di: نتـ:[ توێ، پز] پرتە، ترنگ، شوار، شوارۆ، نەبز _ نەزم، نەزڵە.
.
.
______________
ترنگ ³ /tiring: ن:[ ئەردە]
1 – پتە، پڵتۆک.
2 – پلە وپایەی بەرز، جاه _ جایەگا.
.
.
.
.