شل ¹ /şil: ن ، ئان:[ ئینگـ : liquid , fluid]

  نەشوناس شوناس
تاک كۆ تاک كۆ
شێوەزاری كرمانجی باكوور شلەک شلان شلەکە شلەکان
شێوەزاری كرمانجی ناوەند شلەیەک شلان شلەکە شلەکان
شێوەزاری هەورامی شلێوە شلێ ، شلن شلێ شلەکێ

.

بەراووردی باڵا بەراوردی باڵاترین
شێوەزاری كرمانجی باكوور شلتر شلترین
شێوەزاری كرمانجی ناوەند شلتر شلترین
شێوەزاری هەورامی شلتەر شلتەرین

1 – ئاڤەکی _ ئاڤی، ئاوەکی، ئاودار، ئاووکی، بەئاو،، شلگاز >< پەیت، ڕەق.

2 – شەل، لەنگ، بێهێز.

3 – دوو، ماوە

شلاتی/şilatî: نتـ:[ شل+ ئاتی] تەڕاتی، تەڕایی.

شلاندن/şilandin: کتپ:[ شل+ ئاندن] قەلاندن، قراندن.[ ئینگـ : liquidation] 

شلاو/şilaw: ئان:[ شل+ ئاو] شلە.

شل ئەرە بییەی/şil ere bîyey: کتن:[ هـ][ شل+ ئەرە+ بییەی] گۆڕان بەرەو شلی : شل بوونەوە.

شل ئەوە بییەی/şil ewe bîyey: کتن:[ هـ][ شل+ ئەوە+ بییەی] شلبوونەوە، شلۆبییەی( هـ).

شل ئەوە کریای/şil ewe kiryay: کتن:[ هـ] [ شل+ ئەوە+ کریای] شل کرانەوە، شلەوەکران، شلۆکریای( هـ).

شل ئەوە کەردەی/şilewe kerdey: کتن:[ هـ] [ شل+ ئەوە+ کەردەی ]  شل کردنەوە.  

شلە/şile: نتـ:[ شل+ ئە] توواوە.[ ئینگـ : fluid]

شلەپێوەر/şile pêwer: نتـ:[ شلە+ پێوەر]  پێوەی شل بوونەوە ؛ ئامێری پێوانی شلبوونەوەی بۆیە یان هەر ماددەیەکی تری شل.[ ئینگـ : fluidimeter]

شلەمەنی/şilemenî: نچ:[ شل+ ئەمەنی]

:: ‌خواردنەوەی جۆرێک لە شلەمەنی لەكاتی وەرزشكردندا هۆكارە بۆ زیادبوونی كێش.{ وێستگە

شلەمەنی ساردکەرەوە/şileyemenî sardkerewe: نچ:[ شلەمەنی+ ساردکەرەوە]

:: بەکارهێنانی دوانەئۆکسیدی کاربۆن وەک شلەمەنی ساردکەرەوە.{ }

شلەو بوو/şileyew bû: ئانفا: [ شل+ ئەو+ بوو( بوون)] [ ئینگـ : liquescent] .

شل بە شل دەرهێنان/şil be şil derhênan: کتن:[ شل+ بە+ شل+ دەرهێنان] ڕێگەیەکە پێک هێنێک یان زۆرتری لە تێکەڵە شلێک یێ جیا دەکرێتەوە بە توانەوەی ئەو تێکەڵە لە شلەیەکدا کە پێکهێنەرەکەی تێدا نەتوێتەوە.[ ئینگـ : liquid extraction]{ جەمال عەبدول، ل، 258، فەرهەنگی کیمیا}.

شل بوون/şil bûn: کتن:[ شل+ بوون] شل بی یەی( هـ) .

شل بوونەوە/şil bûnewe: کتن: [ شل+ بوونەوە] شل ئەوە بییەی( هـ)، شل بیییەیۆ ( هـ). [ ئینگـ : liquescence] .

شل پیڤ/şil pîv: نتـ:[ کباک] [ ئینگـ : liquid measure]

شلسازی/şilsazî: نچ:[ کیمیـ][ شل+ سازی] شێوازێکە لە هەندێ کردەی پیشەسازیدا بەکاردێت، کە پارچۆڵکە ڕەقەکان لە تەووژمەگازێکدا هەڵدەواسرێت و وا ڕەفتاریان لەگەڵ دەکرێت، کە لە دۆخی شلدان، شلسازی بۆ گواستنەوەی هاڕدراوە بە سوودە، وەک خاکەخەڵووز، چینەگیرساوەکان کە پارچۆڵکە ڕەقەکان تێیدا لە تەوژمێکی بەرزەوەبوودا هەڵواسراون و لە کیمیای پیشەسازیدا بەکارێت، بەتایبەتی لەو کارلێکانەدا کە کارای یاریدەدەری تێدابەکاردەهێندرێت، کە توزە هاندەرەکە ڕووبەرێکی فراوانی هەیە و لەو فڕنەدا بەکاردێت، لە لە سووتانی خەڵووز، لە جینێکی هەژیوی لم یان خۆڵەمێشدا کە هەوای پێدا دەچێتە ژوورەوە، چینەکە، وەک شلێک ڕەفتاردەکات و دەبێتەهۆی نزمکردنەوەی پلەی گەرمیی سووتان، بەجۆرێک بەرهەمی ئۆکسیدە پیسکراوەکانی نایترۆجین کەم دەکاتەوە بەقسڵ کردنە چینەوە، لەگەڵ سووتەمەنیدا، دەرپەڕێنی دوانۆکسیدی گۆگرد کەم دەکات[ ئینگـ : Fluidization]{ جەمال عەبدول، ل ٤٢٩، ئنیسایکلۆپێدیای کیمیا}

شلکەرە/şilkere: ئان:[ ئینگـ : liquifaction]{ جەمال عەبدول، ل، ٣٥٥ شەوکار }

شل کەردەی/şil kerdey: کتن:[ هـ] شل کردن.  

شل کەردەیۆ/şil kerdeyo: کتن:[ هـ] شل کردنەوە.  

شلکراوە/şilkirawe : ئانفا:[ شل+ کراوە] شلەوەبوو.[ ئینگـ : liquefied]

شلکردەوە/şil kirdewe: کتپ:[ شل+ کردەوە( کردن)] شل بووەوە.[ ئینگـ : liquefy]

شلکردن/şil kirdin: کتپ:[ شل+ کردن] لەدوودان، بەدەمەوەدان، قەلاندن، قرکرن.[ ئینگـ : liquidating]

شلکردنەوە/şil kirdinewe: کتپ:[ شل+ کردنەوە] توواندنەوەی ماددەی ڕەقە زۆرووردەکان بە هۆی تەزووی بەرزەوە یان گۆڕینە لە باری گاز یان باری رەقی یەوە بۆ باری شلی. [ ئینگـ : liquefaction، Fluidization]

شلکردنەوەی گازەکان/şil kirdinewey gazekan: نتـ:[ شلکردنەوە+ ی+ گازەکان]  [ ئینگـ : liquefaction of gases]

شلکرن/şil kirin: کتپ:[ کباک][ شل+ کرن] بوهوژتن، بوستن. [ ئینگـ : liquefaction]

شل کریای/şil kiryay: کتن:[ هـ] شل کران.

شل کریایۆ/şil kiryayo: کتن:[ هـ] شل کرانەوە.

شل کەردەی/şil kerdey: کتن:[ هـ] شل کردن.  

شلگاز/şilgaz: ئان:[ ئینگـ : liquid , fluid]

شلگاز پێکهاتن/şil pêkhatin: نتـ:[ ئینگـ :  fluidal structure]

شلگازی/şilgazî: نچ:[ ئینگـ :  fluidify]

شل گرتەی/şil girtey: کتن:[ هـ] شل گرتن : پێچەوانەی توند گرتن.

شل گیر/şil gîr: کتن:[ هـ] شل گیر.

شل گیری/şil gîrî: کتن:[ هـ] شل گیری.

شلندە/şilinde: ئان: شایستەی شل بوونەوە. [ ئینگـ : liquefiable]{ جەمال عەبدول، ل، ٣٥٥ شەوکار }

شلێتی/şilêtî: نچ: ئاوەکێتی، داشلان، شلەوەبوو، شلگازێتی. [ ئینگـ : fluidity]

شلی/şilî: نچ: [ ئینگـ : liquid , fluid]

شلی دەکاتەوە/şilî dekatewe: نچ: [ ئینگـ : fluidity]

شلی کردەوە/şilî kirdewe: نچ: [ ئینگـ : fluidize]

شلیتی/şilîtî: ن:[ کباک] روهنی، نەرمی. [ ئینگـ : fluidity]

   گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی شلە

شلەی ئاوبەنگ/şiley awbeng: نتـ:[ شلەی+ ئاوبەنگ] ئاوی ئاوبەنگ. [ ئینگـ : Ascltic fluid]  

شلەی بلووری/şiley bilûrî: نتـ:[ شلەی+ بلووری] ماددەیەکی ئەندامی یە بریتییە لە دۆخێکی تری ماددە، دەکەوێتە نێوانی دۆخی ڕەق و دۆخی شلەوە، ماددەیەکی لینجی و لووڵەیی یە، لەمەدا لە شلە دەچێت و لەپەرتکردنەوەی ڕووناکیدا لە بلوور دەچێت باشترین نموونەش بۆ ئەم جۆرە ماددەیە ئەستەری کۆلیسررۆلە. [ ئینگـ : liquid crystal, ctysta liquid]  

شلەی بۆردۆ/şiley  bordo: نتـ:[ شلەی+ بۆردۆ] تێکەڵاوی بۆردۆ بریتییە لە قسڵا و گۆگرداتی مس ( کوپەر سولفەیت)؛ دەرمانێکە دژی نەخۆشی ڕووەک بەکاردێت. [ ئینگـ : Bordeaux – mixture]  

شلەی پاککەرەوەی ناودەم/şiley  kakkerewey nawdem: نتـ: .[ ئینگـ :  ]

شلەی پرۆتینی جومگە/şiley  pirotînî cumge: نتـ:[ شلەی+ پرۆتین+ ی+ جومگە] ئەو شلە پرۆتینی یە لینجەیە کە لە جومگەی ئەژنۆدا هەیە. [ ئینگـ : synovial cystal]  

شلەی پۆڵی/şiley  poľî: نتـ:[ شلەی+ پۆڵی] شلەی جەمسەریی. [ ئینگـ : ]  

شلەی توواوە/şiley  tuwawe: نتـ: .[ ئینگـ :  ]

شلەی جاڵجاڵۆکەیی/şiley  caľcaľokeyî: نتـ:[ شلەی+ جاڵجاڵۆکە+ یی] شلەیەکە لەناو پەردەکانی دەوری مێشکدا هەیە.[ ئینگـ : Archnoid Fluid]  

شلەی جومگەیی/şiley cumgeyî: نتـ: بریتییە لە شلەیەکی ڕوون، جووڵەی جومگەکان ئاسان دەکات. [ ئینگـ : Synovial fluid]

شلەی چاو/şiley çaw: نتـ:[ شلەی+ چاو] ئاوی چاو، ئاوی بینایی. [ ئینگـ : Aqueous – humor]  

شلەی خوێن/şiley xiwên: نتـ:[ شلەی+ خوێن] زەرداوی خوێن، زینچکاو. [ ئینگـ : Blood plasma]  

شلەی دەموچاو/şiley demûçaw : نتـ: .[ ئینگـ : ]

شلەی زەرداو/şiley zerdaw: نتـ: .[ ئینگـ :  ]

شلەی زوو بەهەڵم بوو/şiley  zû be heľim bû: نتـ:[ شلەی+ زوو+ بەهەڵم بوو] شلەی سووک، شلەی پەرشەوەبوو.  [ ئینگـ : Volatile liquid]     

شلەی سکاراپس/şiley  sikarapis: نتـ:[ شلەی+ سکاراپس] لیمفی ناوەوە، ماوەلەرزە، شلەیەکە لەناو ئێسکی ناوەوەی گوێچکەدا هەیە. [ ئینگـ : Scarapss liquor, Endolymph, Aqua Labyrinthe]     

شلەی شانەکان/şiley şanekan: نتـ: .[ ئینگـ : ]

شلەی شووشەیی چاو/şiley şûşeyî çaw: نتـ:[ شلەی+ شووشەیی+ چاو] شلەی شووسەیی، شووشاو. [ ئینگـ : Aqueous – humor]  

شلەی کرم/şiley kirim: نتـ: .[ ئینگـ :  soup]

شلەی کۆلین/şiley kolîn: نتـ:.[ ئینگـ :  ]

شلەی گەرمی/şiley germî: نتـ:[ شلەی+ گەرمی] ئەو شلەیەی کە ناوەندێکی باشي بۆ گواستنەوەی گەرمی. [ ئینگـ : Dow therm]  

شلەی قەڵاچۆکردن/şiley qeľačokirdin: نتـ:[ شلەی+ قەڵاچۆکردن] دەرمانی یان تێکەڵاوەی قەڵاچۆکردنی مێش و مەگەز[ ئینگـ : Insecticide wash]   

شلەی لەش/şiley leş: نتـ: .[ ئینگـ :  ]  

شلەی لینج/şiley lînc: نتـ:[ شلەی+ لینج] . [ ئینگـ : Mucusfluid]  

شلەی مێشک/şiley mêşik: نتـ: .[ ئینگـ : ]

شلەی مێشکی مەغزیی/şiley mêşikî meẍizî: نتـ:[ شلەی+ خوێن] . [ ئینگـ : Cerebrospinal]  

شلەی میز/şiley mîz: نتـ: .[ ئینگـ : ]

شلەی نایترۆجین/şiley nayitrocîn: نتـ:[ شلەی+ نایترۆجین]

شلەی نێر/şiley nêr: نتـ:[ شلەی+ نێر] ئاوی پیاو، پامیزە، تۆم _ تۆماو، شاوەت : شلەیەکی لینجە سپێرمەکان و دەردراوی پرۆستاتە و لووی کۆپەری تێیدایە. [ ئینگـ : Seminal fluid , Spermatic fluid]  

شلەی نێو منداڵدان/şiley nêw mindaľdan: نتـ:[ شلە+ ی+ نێو+ منداڵدان] [ ئینگـ : Amniotic fluid ]

شلەی هەرسکەر/şileu herisker: نتـ:[ شلەی+ هەرسکەر] . [ ئینگـ : Digestiv fluid]  

شلەی هیلیۆم/şiley hîlyom: نتـ: .[ ئینگـ :  ]

ئۆکسجینی شل/oksicînî şil: نتـ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : liquid oxygen]

بەشلکردنەوە و جیاکردنەوە/be şilkirdinewe û ciyakirdinewe: کتپ:[ بەشلکردنەوە+ و+ جیاکردنەوە] [ ئینگـ : liquifacient = liquifactive]

بڕی شلەمەنی/biřî şilemenî: نچ:[ بڕی+ شلەمەنی]

جۆری شلەمەنی/corî şilemenî: نچ:[ جۆری+ شلەمەنی]

دۆخی شلێتی/doxî şilêtî: نچ: شلگازێتی، ئاوەکێتی. [ ئینگـ : liquid phase]

سووتەمەنی شل/sûtemenî şil: نتـ:[ کیمیـ] بۆ بزوێنی مووشەکی.[ ئینگـ : liquid propellant]

ڕێژەی شلەمەنی/řêjey şilemenî: نچ:[ ڕێژەی+ شلەمەنی]

شێوەی شلەمەنی/şêwey şilemenî: نچ:[ شێوەی+ شلەمەنی]

مێكانیكی شلەمەنی/Mêkanîkî şilemenîنتـ:[ میکانیکی+ شلەمەنی] ئامرازێکە بەکاردێت بۆ زانینی مێکانیکی شلەمەنی وەک نەوت و ئاو.[ ئینگـ : mechanics fluid ] .

هاوسەنگی شلەمەنی/hawsengî şilemenî: نچ:[ بڕی+ شلەمەنی]

ب شلی/bi şilî: ئانتـ:[ کیمیـ][ کباک][ ئینگـ : fluidly]

پیشەسازی شیری شل/pîşesazî şîrî şil: نتـ:[ ئینگـ : liquid milk industry]

بلووری شل/bilûrî şil: ئانتـ:[ کیمیـ][ کباک][ ئینگـ : liquid crystals]

ڕادەی شلی/řadey şilî: نتـ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : liquidity limit]

زێڕی شل/zêřî şil: نتـ: [ کیمیـ] پێترۆل[ ئینگـ : liquid gold]

ڕۆبوونی شلە/řobûnî şile: نتـ:[ کیمیـ] لێشاوی ماددە توواوەکان. [ ئینگـ : fluid flow]

قیری شل/qîrî şil: نتـ:[ کیمیـ] ئاسفەلت، ئەسفەلت : قیری شلەوەبوو. [ ئینگـ : liquid asphalt]

نیشانەی شلی/nîşaney şillî: نتـ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : liquidity index]

هایدرۆجێن شل/haydirocînî şil: نتـ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : liquid hydrogen]

هایدرۆکاربۆنە شلەکان/haydirokarbone şilekan: نتـ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : liquid hydrocarbons]

هەوای شل/heway şil: نتـ:[ کیمیـ] بایی شل( كباک)  هەوا لە باری شلییدا : ئەو هەوایە کە بە هۆی پاڵەپەستۆی زۆربەرزەوە شل کاروەتەوە  [ ئینگـ : liquid air]

.

.

___________________

شل ² /şil: ئان:[ مجـ] تەڕ، خاو، سست، فش، گرێو، مەرج، نەرم.

شل ئەرەبییەی/şil erebîyey: کتن:[ هـ] خاوبوونەوە، شل بییەیرە ( هـ)، گۆڕان بەرەو شلی، داهێزران.

شلە/şile: ن: جوورە پارچەیەکی سووری تەنکی شاشە ژنان دەیکەنە پۆشاک. 

شلەپەتە/şile pete: نتـ:[ شلە+ پەتە] شەحتۆ، شەتحۆ، خاو و سست، شۆڵ و بێکارە، خووێڕی 

شلەشاری/şile şarî: ئانتـ: شارستانی خاو و خلیچک.

شلەوەبوو/şil: ئانفا: شڵەوەبوون. 

شل شل/şil şil: ئانتـ: خاوخاو، نەرم نەرم. 

شلەشلە/şileşil: ئانتـ: خاوەخاو، نەرمەنەرم.

شلەوبوون/şilewbûn: کتپ:[ شل+ ئەو+ بوون] شل بوونەوە، سست بوون.  

شل بوو/şil bû: ف:

:: دەستم بوو . هێزی تێدا نەما.

شل بوون/şil bûn: ف: سست بوون.

شل بوونەوە/şil bûnewe: کتن: خاوىوونەوە، سست بوونەوە.

شلکە/şilke: ن: گۆشتی نەرم و شلی ئەندام.   

شلکەی ڕان/şilkey řan: نتـ:[ شلکەی+ ڕان] نەرمەی ڕان.  

شل کردن/şil kirdin: کتپ:[ شل+ کردن] سست کردن، لەق بوون : بێ هێزبوونی ئەندام و لەش.

شل و خاو/šil û xaw: نتـ:[ شل+ و+ خاو] دژی توند و تۆڵ.  

شل و شەل/şil û şel: ئانتـ: شل و شەهت.  

شل و شەهت/şil û şehit: ئانتـ: شل و شەل.

شل و شەل کرن/şil û şekl kirin: کتپ:[ کباک] تەڕکردن.  

شل و شەوێل/şil û ş ewêl: نتـ:[ هـ] شل و شەویق.   

شل و شۆڵ/şil û şol : نتـ:[ هـ][ شل+ و+ شۆڵ] گێج، ژیپاڵ، شەحتو، شل و شێواو، پیس و چڵکن، شپ و شۆڕ، سپڕێو، واژی گورج و گۆڵ.

شل و شووار/şil û ş uwar: نتـ:[ شل+ و+ شووار] شل و شۆل، شل و شێواگ.

شل و شێواو/şil û şêwaw: نتـ:[ شل+ و+ شێواو] شل و شۆڵ، مرۆڤی شەپ و شۆ ڕ و شان و مل داچەقاو.   

شل و شێویاگ/şil û ş êwyag: نتـ:[ شل+ و+ شێویاگ] شل و شۆل، شل و شووار.

شل و کوت/şil û kut: نتـ:[ شل+ و+ کوت] لێدان، ماندووبوون. 

شل و مل/şil û mil: نتـ:[ شل+ و+ مل] نەرم و شل.  

شل و وول/şil û wul : نتـ:[ شل+ و+ وول] شل و مل، سست، خاو.      

.

.

.

.