پەپو سڵێمانی/pepu siľêmanî: نتـ:[ باڵ] پەپوو پەپوسڵێمانکە.

پەپووسلێمانە/pepûsilêmane: نتـ:[ باڵ] بڵندی27 سم. سەروملی قاوەیی کاڵە وباڵی بەڵەکە، کاکۆڵی قاوەیی کاڵە و سەری کاکۆڵی ‌ڕەشە. دندووکی باریک ودرێژ وخوارە. لەسەر زەوی چینەدەکات. نێرومێیەکەی یەکڕەنگە. لە کونی دیوار وداراندا هێلانەسازدەکات. هاوینان زۆرە. [ ئینگـ: upupa epops

پەپوسڵێمانکە/ pepu siľêmanke: نتـ: بوبووکەرە، پاپی سلێمونی، پەپووسڵەمانکە، پەپوو سولەیمانە، پەپوو سلێمانی، پەپووک، پەپووکەرە، پەپوولەسلێمانی، پەشوو، داوو دێدوینکل، داوودێ رۆنکل، سولەیمانک دونوکول، سولەیمانی دوونوکول، سولەیمانێدوونکل، شانەبەسەر، شانەسەرە، کۆکەڵ، کەپوسولەیمانی، کەپووکەرە، کەوکەل، هەپووک، هەپو.

.

.

_________________

پەپوو/pepû: ن:[ باڵ] کووندەبەبوو، پەپووکەرە، پەپووشانەبەسەر، هۆیهۆیک، بایەقوش : باڵدارێکی سەر بەکلاوە. 

.

.

___________________

 پەپو/pepu : ئاک: حەیف، مەخابن.  

.

.

.

.