هێمن/hêmin: ئان:[ بابا ] ئارام، ئاهۆن، ئەهوەن، بەکاوەخۆ، بێده‌نگ، پشو، ڕاوەستاو، سەنگین، له‌سه‌رەخۆ، گەوشک، گران، مەند، نشمی، هەدار( کباک)، هێدی، هێسا، هێواش : سه‌نگی که‌سێ کە پێچەوانەی توڕه ‌و تۆسنە.[ ئینگـ: queit]{هەژار، ل، 1021}. 

هێمنانە/hêminane: نچ:[ هێمن+ ئانە] بەشێوەیەکی هێمن.{وشەنامە، ل، 1114}

هێمنایەتی/hêminayetî: نچ:[ هێمن+ ئایەتی] دنیای ئارام و بێکێشە و شەر. 

هێمنایی/hêminayî: نچ:[ خۆ، ڕەوا][ هێمن+ ئایی] ئارامی، لەسەرخۆیی، گرانی.{ گیو، ل، 935} 

هێمنەتی/hêminetî: نچ:[ هێمن+ ئەتی] ئارامی.  

هێمنەیی/hêmineyî: نچ:[ هێمن+ ئەیی] ئەسپایی، بێدەنگی، ستار.[ ئینگـ: silence, queitness]{ کەمالنامە، ل، 1576}.  

هێمن بوون/hêmin bûn: کتن:[ هێمن+ بوون] ئارام بوون، سرەوتن، مت بوون.   

هێمن بوونەوە/hêmin bûnewe: کتن:[ هێمن+ بوونەوە] ئارام بوونەوە، دامرکانەوە، هێدی بوونەوە، هێمن ئەوە بییەی( هـ) _ هێمن بییەیۆ ( هـ).{خاڵ، ب 3، ل، 526} 

هێمن کەر/hêmin ker: ف:

هێمن كەرەوە/hêmin kerewe: نفا: ئارامدەر، خاوكەر.

هێمن کران/hêmin kiran: کتپ:

هێمن کراو/hêmin kiraw: ئانفا: متکری.

هێمن کردن/hêmin kirdin: کتپ: ئارام کردن، راوەستاندن( کباک)، متکرن.[ ئینگـ: queiting]{سەلاحەدین، ل، 724}. 

هێمن کردنەوە/hêmin kirdinewe: کتپ: ئارام کردنەوە، هێمن یەوە کەردەی( هـ). 

هێمنی/hêminî: نچ: بێدەنگی، کپی _ کپیتی( کباک)، کڕی، لەسەخۆیی، متی( کباک)، هەدان.[ ئینگـ: queitude]. 

هێمنیەتی/hêminyetî: نچ: ئاسوودەیی، هێمنایەتی، هێمنایی، هێدییەتی.{مەردۆخ، ب 2، ل، 834}. 

بەهێمنی/be hêminî: ئاکتـ: بەئەسپایی، بەبێدەنگی، بەبێخشپە، بەهێواشی، متەکی( کباک).[ئینگـ: queitly]. 

.

.

_____________

هێمن/Hêmin: ن:[ ناڤ]

1 – نازناوە بۆ شاعیر کوردی هاوچەرخ و هێمای کۆماری مەهاباد، ناوی محەممەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بەهێمن موکریانی. لە بەھاری 1921 لە شاری مەھاباد لە دایک بووە– 16ی نیسانی 1986 لە شاری ورمێ کۆچی دوای دەکات. تاریک و ڕوون و ناڵەی جودایی دوو بەرهەمی گەرە بەناوبانگی ئەون.  

2 –  ناوە بۆ ڕەگەز یان جێندری نێرینە. 

.

.

.

.