خران/xiran: کتپ، ن:[ مکـ][ کارابزر][ خستن] خستران.
خرا/xira: ف:[ خران]
1 – هاوێژرا، فڕێدرا.
:: لاشە خرایە ناو خەرەندەوە.
2 – داندرا.
:: بار خرایە سەرپشتی بارەبەر.
خراو/xiraw: ئان:[ کهـ][ خران]
1 – خستراو، خراپ، گەند، بەد، بێ فەڕ.
2 – دژوون، جنێو، سخێف.
خراوە/xirawe: ئانتـ:[ کهـ]
1 – کەلاوە، خراپە، بەدی، گوناهکاری، چشتی نەشیا.
2 – دزی.
3 – ژن پەرستی، مێ بازی.
خراوە سەرەکان/xirawe serekan: ن:[ کیمیـ] ئەو ماددانەن، کە بن بڕی بچووک دەکرێنە ماددەی ترەوە، بۆ ئەوەی ڕەوشی باشتری پێ پەیدا بکات، یان ڕەوشە نەخوازراوەکانی نەهێڵێت، وەک خراوەسەرەکانی دژەکەفکردنی رۆنە رەوانکردەکان.[ ئینگـ : additives ]{ ج. عەبدول. ئینسایکلۆپێدی، ل، 26}.
خراوەگەر/xiraweger: نفا:[ کهـ] خراوەکەر.
خراوبوون/xiraw bûn: کتن:[ کهـ] خراپ بوون، کاووڵ بوون، وێران بوون.
خراوکردن/xiraw kirdin: کتپ:[ کهـ] خراپ کردن، کاووڵ کردن، وێران کردن.
خراو وێژی/xirawwêjî: نتـ:[ کهـ] خراو ووتن.
خراو ووتن/xira wutin: کتپ:[ کهـ] جنێودان، دوژێن دان، بەدوێژی، خوسپ.
خراوی/xirawî: نچ:[ کهـ] خراپی، چەپەڵی، شوورەیی، کاووڵی، وێرانی، پەشێوی.
خرایی/xirayî: نچ: خراپی، هەوا، فیز، لووت بڵندی.
تێکخران/têkxiran: کتپ:[ تێک+ خران] دوو یاچەند چشتێکە، کە ببرێتەوە ناو یەکتری.
تێکخراو/têkxiraw: نفا:[ تێک+ خراو] دوو یاچەند چشتێکە برابنەوە پاڵ یەکتری.
:: تەختەکانی ڕووی ئەو مێزە باش تێکخراوون.
ڕێکخران/řêkxiran: کتپ:[ کارابزر][ رێک+ خران]
ڕێکخراو/řêkixiraw: ئانفا:[ ڕێکخران] سازی.[ ئینگـ : Organisation].
سەرخراو/serxiraw: ن:[ سەر+ خراو( خران)] [ ئینگـ : add-on]
سەرخراو کەفتن/serxiraw keftin: کتن:[ سەرخراو+ کەفتن] سەربووچککەفتن، ناشایان، پەستم، نزم.{ گیو، ل، 570}
.
.
_____________
خران/xiran: کتن:[ کباک] هەڵخەڵەتان، فریوخواردن.
خراندن/xiraandin: کتپ:[ کباک] فریودان، لەخشتەبردن، هەڵخەڵەتاندن، لێهەڵشوون، خشاندن، سوویین، تێهەڵسوون، لێسوون، خڕەخڕ لێهێنان، دەنگ لێوەهێنان.
.
.
________________
خران/xiran: کتن:
وێران
خانووەکەی خرا کرد.
.
.