سیسارک ¹ /sîsarik: ن:[ باڵ][ سانسـ: سیسارگهـا : sisargha] پێشەخۆرە، سەرگەڕ، سسیارک( کباک)، سیسارکە کەچەڵە، سیسارگ، کەرخۆر، کەرکەز: باڵندەیەکی چاوتیژی بەهێزە، زۆر بەرزدەبێتەوە لە فڕیندا، گیانەوەرێکی گوشتخۆرە، نزیکەی 21 جۆری هەیە. درێژی باڵیان لە نێوان 1,5 – 3 مەتر دەبێت، کێشیان لە نێوان 1,5 – 14 کیلۆگرام دەبێت، کلکی کورتە، سەری بچووکە و پەڕی پێوە نیە. بەڵام ملی کۆمەڵێک پەڕی پێوەیە.[ لا: Vulture] [ ئینگـ: blad headed , groin]{ کەمالنامە، ل، 1523}.
پۆلێنکردنی زانستی | ||||||
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پلە | پۆل | خێزان | چەشن | جۆر |
جیهانی زیندەوەر | پەتکدارەکان | باڵندە | گۆشتخۆرئاسا | گۆشتخۆرەکان | سیسارک |
{
تا دێ کڕێوە و با و بۆران هەر دژوارتر دەبن.
بە چاوی خۆت دەتبینی
هاشەهاشی باڵی
سیسارک و قەلەڕەشکەکانت دەبیست،
کە بە سەرتەوە لەنگەریان گرتبوو.
ئێستا تێدەگەم…
ئێستا دەزانم،
چارەنووس بوو…
}{ پەشێو}
هەندێ لە جۆرەکانی سیسارک |
سیسارکی ئەمریکی/sîsarikî emrîkî: نتـ:[ باڵ] سیسارێکی گەورەیە بازنەیەکی سپی لە پەڕ لە مڵێتی : کۆندۆر.[ ئینگـ: Condor]
سیسارکی بۆر/sîsarikî bor: نتـ:[ باڵ] یەکێکە لە سیسارکە گەورەکانی جیهان، چاو و دەندووکی ڕەشە، لە خیزانی بازەکانە، بەر کوردستان دا تێدەپەڕێت.[ ناوی زانستی: Aegypius monachus]
سیسارکی ڕدێندار/sîsarikî řidêndar: نتـ:[ باڵ] ئێسک شكێن : جۆڕێکە لە سیسارک، ڕیشێکی ڕەشی هەیە، لەشی ڕەنگی سپییە، باڵەکانی ڕەشە هێلکی سپی تێدایە.[ ئینگـ: bearded vulture].
سیسارکی بەڵەک/sîsarikî beľek: نتـ:[ باڵ] سیسارکی کونج.[ ئینگـ: spotted eagle]
سیسارکی زێڕینی/sîsarikî zêřîni: نتـ:[ باڵ] جۆڕێکی جوانە لە سیسارک، لاقی زەردە، لە ووڵاتە شاخاوییەکان دەژێت، دەنگەکەی لە وەڕێنی سەگ دەچێت. [ ئینگـ: golden eagle]
سیسارکی شایانە/sîsarikî şayane: ن:[ باڵ] شاسیسارک، داڵەسوورە : جۆرێکی گەورەیە لە سیسارک.[ ئینگـ: royal eagle]
سیسارکی فڕندە/sîsarikî fiřinde: نتـ:[ فەل] داڵی فڕێو.[ ئینگـ: aquile the eagle]
سیسارکی مارخۆر/sîsarikî marxor: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ: serpent eagle]
.
.
_________________
سیسارک ² /sîsarik: ن:[ فەل]
سیسارکی فڕندە/sîsarikî fiřinde: نتـ:[ فەل] داڵی فڕێو : کۆمەڵە ئەستێرەیەکە بە عەرەبی.[ ئینگـ : altert ]
سیسارکی نیشتوو/sîsarikî nîşitû: نتـ:[ فەل] داڵی کەوتوو : کۆمەڵە ئەستێرەیەکی نەگەڕۆکە لە کەلووی گیتار دا.( کەلووی تار). [ ئینگـ : Vega]
.
.
________________
سیسارک ³ /sîsarik: ن:[ جێۆ] گوندێکە لە بەخشی ئاڵۆت هاوشانی سماقانی لە شارستانی بانە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
.
.
_________________
سیسارک 4 /sîsarik: ن:[ زیند][ کک] سفرەبڕە، سیسرک، سیڕسیڕە، سیسۆک، کوسک : زیندەوەڕێکە مێڕوویەکی زەرد یان سوورە، شاخوچکەکانی گەورەن، نزیکەی 3.500 جۆری هەیە لە جیهاندا. بێجگە لە ناوەچە پۆلارێکان، لە مەزرا و ئاوەڕۆ دەژێت، هەمیشە زریکەی دێت، زیان لە خواردەمەنی دەدات.[ ئینگـ: Cockroach]{ هەژار، ل، 456}.
پۆلێنکردنی زانستی | ||||||
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پلە | پۆل | خێزان | چەشن | جۆر |
جیهانی زیندەوەر | مێروو | سیسارکی ڕۆژهەڵاتی |
چەند نموونەیەک لە سیسارک لە جیهاندا |
سیسارکی ئەڵمانی/sîsarikî elimanî: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : blattella germanica]
سیسارکی ئەمریکی/sîsarikî emrîkî: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : Periplaneta americana]
سیسارکی ڕۆژهەڵاتی/sîsarikî řojheľatî: نتـ:[ زیند] درێژییەکە لە نێوان 20 – 30 مم دەبێت. ڕەنگی سوورێکی قاوەی باوە.[ ئینگـ : Blatta orientalis]
.
.
.
.