پوول ¹ /pûl: ن:[ ئاب][ فار]
نەشناس | شناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری کرمانجی باکوور | پوولەک | پوولان | پوولەکە | پوولەکان |
شێوەزاری کرمانجی ناوەند | پوولێ ، پوولێک | پوولان | پوولەکە | پوولەکان |
شێوەزاری هەورامی | پوولێوە | پوولێ ، پوولن | پوولێ | پوولکێ |
1 – پارە، دراو، درەم _ درهەم( گر : دراخما).
2- کەمترین نەغد. قۆشە.
پوولە زەرتکە/pûle zertike: نتـ:[ پوول+ ئە+ زەرتک+ ئە] پووڵی چکۆلەی زەرد کەدەکرێتە خشڵی ژنان.
پوولەکی/pûlekî: ئان:[ پووڵ+ ئەکی]
1 – پوولپەرست : کەسێک کە پارەی خۆش بووێت.
2 – کەسێک کە بەپارە هەر کارێک بکات.
3 – کەسێک کەفێرە پووڵوەر بگرێت.
پوول پەرست/pûl perist:نفا:[ پوول+ پەرست( پەرستن)] پارەپەرست، پوولکی، چرووک، رژد.
پوولدار/pûldar: ئانتـ:[ پوول+ دار] دەوڵەمەن، خاوەن سامان.
پوولداری/pûldarî: نچ:[ پوول+ دار+ ئیی] دەوڵەمەنی، خاوەن سامانی، پارەزۆر هەبوون.
پوول ڕەش/pûlřeş: نتـ: فلس، فلووس.
پوول گۆڕ/pûl goř: ن:[ ئاب] ئەو کەسەی یان ئەو مەکینەیەی پارە دەگۆڕێتەوە.
پووڵی/pûlî: نچ: ئەوەی پێوەندی بە پوولەوە هەبێت.
.
.
_____________________
پوول ² /pûl: ن: مزی پۆست، پۆستەی مزانە.
.
.
____________________
پوول ³ /pûl: ن:[ توێ][ کباک، زا] ئێسکی دەفەی شان :
دەفەی شان/defey şan: نتـ:[ توێ][ دەفەی+ شان] باڵەكە، پاڕۆی شان، پوول. [ ئینگـ : shoulder girdle , shoulde Blade]
.
.
.
.