پۆخ/pox: ن:[ ڕوو]
1 – گۆپکەی دار و درەخت پێش پشکووتن دا : خونچەی کوڵوکەدار.
2 – میوەی زۆرگەیشتوی پڵیخاو.
3 – پۆرتخ، پۆرتخە : بن و ریشەی برین، ڕیشەی کوان .
پۆخە/poxe: نتـ: خونچەی گڵووکی دار، پۆخ.
پۆخڵە/poxiľe: نتـ:[ نخ] بنی برین، ریشەی برین.
.
.
_________
پۆخ/pox: ن:[ بیا][ تورکی] گوو، پیسایی مرۆڤ.
پۆخ دەرکەوتن/poxderketin: کتن:[ پۆخ+ دەرکەوتن][ ئد] ئاشکرا بوونی کارێکی نالەبار. گەند دەرکەوتن.
پۆخڵ/poxiľ: ئانتـ:[ پۆخ+ ڵ] چڵکن
:: پیس و پۆخڵ.
پۆخلەوات/ poxiľewat: نتـ:[ پۆخ+ ڵ+ ئە+ وات]
1 – کاری پیس و بێ کەڵک.
2 – خرت و پرتی بێ نرخ.
پۆخڵکار/poxiľkar: ئانتـ:[ پۆخ + ڵ+ کار (کردن)] بوودەڵە، پەخمە، سستکار.
پۆخڵی/poxiľî: نچ:[ پۆخ+ ڵ+ ی] چڵکنی
:: پیس و پۆخڵ : گەماری.
.
.
.
.