ئیم 1/îm: ئمـ:[ ستـ ، ئا‌ڤێسـتا : vea: ئەئێێ ][ ami: ئیمە ][ auua: ئەووە ][ atea: ئەێتە][ کباک] ئه‌ڤ، ئه‌م.
:: شێوه‌ی کۆنی( ئه‌م)ـه و له‌چه‌ند وشه‌یه‌کدا ماوه و له هه‌ندێک ناوچه‌ی کوردستان ده‌گوترێت
:: ئیمڕۆ
:: ئیمساڵ
:: ئیمشه‌ڤ
ئیمجا/îmca: ئاکتـ، رن:[ ئا‌ڤێستا : ئیم( ئه‌م)+ جا]
1 – ئەژە، ئه‌مجا. ئینجا، ئه‌نجا، ئه‌وجا.
2 – که‌وابوو، که‌وایه.
ئیمجار/îmcar: رن:[ ئیم+ جار( که‌ره‌ت)] ئه‌مجار، ئه‌وجار.
ئیمجاره/îmcare: ئاکتـ: [ ئیم+ جار+ ه] ئینجاره، ئه‌وجاره.
ئیمجاره‌که/îmcareke: ئاکتـ:[ ئیمجار( ئه‌مجار)+ که( ئامرازی پێناسه)]
1 – ئه‌وجاره‌که، ئه‌وجاکه.
2 – که‌واتا که، که‌وابوو که.
ئیمدال/îmdal: ئاک:[ رۆژک، ل] دوایی، له پاشا.
ئیمڕۆ/îmřo: نتـ:[ کات][ ئیم+ ڕۆ( ڕۆژ)] ئه‌ڤڕۆ، ئه‌مڕۆ، ئه‌م ڕۆژ: ڕۆژێک که تیداین.
ئیمساڵ/îmsaľ: نتـ:[ کات][ ئیم+ ساڵ] ئه‌مساڵ، ئه‌ڤسال.
ئیمشه‌ڤ/îmŝev: نتـ:[ کات][ ئیم+ شه‌ڤ] ئه‌م شه‌و.، ئیمشه‌و، ئه‌ڤشه‌ڤ.
ئیمشه‌و/îmŝew: نتـ:[ کات][ ئیم+ شه‌و] ئه‌م شه‌ڤ.، ئیمشه‌و، ئه‌ڤشه‌ڤ.
.
.
__________
ئیم 2/îm: ن: ئێم، ئالکی یه‌کسم، ئالیک.
ئیمدان/îmdan: کتپ: ئالیکدان.
.
.
.
.