پێشوو ¹ /pêşû: نتـ:[ پێش+ ئوو] پێشی : دوو دەستەکانی ئەو گیاندارانەی لەسەر دەست و پێیان دەڕۆن.>< پاشوو.
پێشوونەوی/pêşûnewy: نتـ:[ زیند][ پێشوو+ نەوی] ئەو گیاندارانەی کە دەستیان لە پێیان بچووکترە، وەک : کەروێشک، مشک و کانگۆرۆ.
:: کەروێشکی پێشوو نەوی.
.
.
____________________
پێشوو ² /pêşû: ئان: زەمانی بەر لە ئێستا، زوو، قەدیم، پێشین، ڕابردووی کۆن، نووڕ، نەوڕ.
پێشووتر/pêşûtir: ئانتـ:[ پێشوو+تر] بەرتر، بەرووتر، پێشتر.
پێشووترین/pêşûtirîn: ئان: بەرترین، بەرووترین، پێشترین.
پێشوونیان/pêşûnyan: ن:[ پێشوو+ نیان] پێشینیان، وەرێنان.
.
.
_____________
پێشوو ³ /pêşû: ن:[ زیند] پەخشە.
پێشووکورک/pêşûkurk: نتـ:[ زیند][ کباک] مێشوولەی وورد.
پێشوولە/pêşûle: ن:[ زیند] ئاخرکە، ئاخرگە، ئاخریوک _ ئاخویرک، ئاخۆرە، ئاخوەرە، ئاخورک، ئاخیرک، پێشی، پێشیک، پێشیلک، پینگۆک، پێشووکورک، پەخشە، تەپۆ، تۆفانە، خاکە، شەوسووتکە، کەڵمێش، گمۆرە، مخک، کوڕکوڕۆک، مەرەشە _ مەرشە، مەلەشە، مخمخک، مرمرک، مێشوولە، هورە : جۆرە میشوولویەکی ووردە، ڕەنگی وەک خۆڵە، لووتێکی درێژی هەیە بۆ هەڵمژین و شوێنی مژینەکەی لەسەر لەشی مرۆڤ خرووی دێنێت، پیس پێوە دەدات. [ لا: phlebotomus].
.
.
.
.