قۆتڕ/qotiř: ن:[ ئاژ] وڵاخێکی پیرێکی پەککەوتە. { خال. ب 2، ل. 333}.
:: پیرە قۆتڕ.{ پپ}
{
لە ماینی قۆتڕ ئەسپی شێ نابێ
تاجی ڕەشکوژیش باوەڕم وایە
لە دێڵی فسۆس قەت بەدی نایە
}{ مەلا غەفوور دەبباغی}
.
.
_______________________
قۆتڕ/qotiř: ن:[ جێۆ] ناوی چیایەکە لە کورستان.
.
.