شاردران/şardiran: کتپ: پۆشران :  ئەوانە شاردەو، قایم کردن.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 487} 

شاردرانەوە/şardiranewe: کتپ:[ کارابزری شارانەوە یە] شاریایۆ( وشەنامە، ل، 632)

1 – سەرگومکردن، بزرکرانی تشتێک، لەبەرچاوەوە لادانی چشتێک.{ گیو، ل، 620} 

:: زانیارییەکان شاردرانەوە.

:: کونە ڕەشەکانی حەسەنکێف، شاردرانەوە، کەوتنە ژێر ئاو، مێژوو بە ئاو نێژرا.{ نیشتمانە ئایینمان}

2 – ناشتاندن بە نهێنی.

:: دواتر بەفرمانی عیسمەت ئینینۆی کەمالیست تەرمەی شێخ سەعیدی پیران( پالۆ یان ئەفەندی) و هاوڕێکانی لە شوێنێکی نەزانراو شاردران. تا ئێستا حکومەتی تورکیا شوێنەکانیانی ئاشکرا نەکردون.{ مێژووی کورد}

:: تاکی کورد لە بنی لمی بیابانەکان شاردرانەوە.

شاردراو/şardiraw: ئانفا: شارراو. 

شارداوە/şardirawe: نتـ:[ توێ] چاڵ، شارراوە( د : سلـ).[ لا : crypt]{ پەزیشکی، ل، 101}. 

شارداوەوە/şardirawewe: نفا: شاراوە.{ گیو، ل، 620} 

بەتاریکی شاردرانەوە/be tarîkî şardiranewe: کتپ: سەرگومکردنی تشتێک. 

تیا شاردرانەوە/tiya şardiranewe: کتپ: تێدا شاردرانەوە. 

لەتۆ شاردرانەوە/le to şardiranewe: کتپ: لە تۆ کردنە نهێنی. 

.

.

.

.