کۆت/kot: ن:
1 – جۆرە پێوەندێکە دەکرێتە دەست و پێ یان داری ئەستووری قاچی زیندانی.{ خاڵ، ل، 363}.{ هەژار، ل، 624}
{
چەن پێ هەڵوەری بەدەم زنجیر و کۆتی سزاوە
چەن دەست و مەچەک لەناو ئاسنا بۆ تۆ ڕزاوە
}{ کاکەی فەلاح}
2 – دوو تەختەی پانی بچکۆلانەیە دەدرێتە بەر کونی مەشکە و هیزە. لە دەر و دیوی ناوی و توند دەبەسترێت.
3 – پاسەوان
4 – بنخەرمان
5 – پووش و کا
:: کا و کۆت.
6 – داری ئەستوور بۆ ملی گا و کەڵی غلوور.
7 – جلکی لە پشتێن بەرەووی ئەوروپایی
:: کۆت و شاڵوار.
8 – گۆرانی و لاوکی بەسۆزە.
9 – سەری بێ کڵاو : قۆت.
کۆتە/kote: ن: گووتەیەکە بەکاردەهێندرێت لەگەڵ وتەی سەردا بە مەعنای سەرتۆقین.
.
.
.
.