ویس/wîs: ن:[ هـ][ ژمارە][ بیر] بیست.{ خاڵ، ب 3، ل، 497}

   تێبینی 
   ویس واژەیەکی شێوەزاری هەورامییە هاوتای وشەی ژمارە( بیست)ـە لە کرمانجییەکانی زوانی کوردییدا. جێگۆڕکێی پیت و دەنگی ( و) بۆ ( ب) یان بە پێچەوانەوە، دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە پارادیگمەکانی زوانەکانی هیندوئەوروپی کە بەڕاووردی پێدەکرێت. ئەم جێگۆڕکێیە لەناو زوانی کوردی گەورەدا زۆرباوە بۆ نموونە ( ئاو) و ( ئاب) و ( ئاپ)مان هەیە وەک لە زوانەکانی زاگرۆسی. لە نێوان زوانی کوردی فارسی و ئاڤێستاییدا. دواتر پاشگری( ت) هاتووەتە سەر ( بیس) و بووە بە ( بیست)    
   ئاشنابوون بە ووشەی شێوەزارەکانی دیکە پانتایی بیرکردنەوەمان فراوان دەکات   

ویسەم/wîsem: ن:[ هـ] بیستەم.{ وشەنامە، ل، 1040}

ویسەمی/wîsemî: ن:[ هـ] بیستەمی.

ویسەمین/wîsemîn: ن:[ هـ] ویسەمینە، بیستەمین.

ویسەمینی/wîsemînî: ن:[ هـ] بیستەمینی.

ویسۆ/wîso: ن:[ هـ] لەبیستەوە.

ویس و چوار سەعاتە/wîs û çwar seäate: نتـ:[ هـ][ کات] بیست و چوارسەعات، شەو و ڕۆژ، هەردەم، هەمیشە.

ویسهەم/wîsihem: ن:[ هـ] ویسهەمە. بیستەم.

ویسهەمی/wîsihemî: ن:[ هـ] بیستەمی.

ویسهەمین/wîsihemîn: ن:[ هـ] ویسەهەمینە، بیستەهەمین.

.

.

____________________

ویس/wîs: ن:[ گەرمیان] پاشگری بیستن، گوێ لێ بوون.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 931} 

:: گوێ نەویس.

.

.

__________

ویس/wîs: ن:[ دەنگ]

1 ) دەنگی جووچکەی مەل.

:: ویسەویس دەکات.

2 ) [ کباش] دەنگ جۊچگ باڵندە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 793}

ویسە/wîse: ن:[ دەنگ] دەنگی مەلی تازە لە خا( هێلکە) دەرچووگ. 

ویسە ویس/wîse wîs: نتـ:[ دەنگ] ویسەی یەک لە دوای یەک. 

ویس کرن/Wîskirin: کتپ:[ دەنگ][ کباک]

تێژکێن بالندەیان دەنگێ ویسێنی د کن. :  Têjikên balindeyan dengê wîsênê di kin

ویس ویس کرن/Wîswîskirin: کتپ:[ دەنگ] ویس کرن : Wîskirin. 

ویس ویس/wîs wîs: نتـ:[ دەنگ] دەنگی جوچکەمەلی سوورەساقە. 

ویسێن/wîsên: ن:[ دەنگ][ کباک] دەنگێ تێژکێن جووچکان : Dengê têjikên çûçikan.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 721}

.

.

__________

ویس/wîs: ن: زریوە : ڕۆشنایی کەمی دوور.

:: ئەستێرەکان ویس ویس دەکەن.

ویس ویس/wîs wîs: نتـ: زریوە زریوی ئەستێران. 

.

.

__________________

ویس/wîs: ن: خووس، خوساو.

:: خیس ویسە.

ویسیای/wîsiyay: ن: خووساو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 932} 

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 0   +   4   =