بیست/bîst: ن:[ ژمارە][ بیر] ویس( هـ).{ خاڵ، ب 3، ل، 497}
| تێبینی |
| ویس واژەیەکی شێوەزاری هەورامییە هاوتای وشەی ژمارە( بیست)ـە لە کرمانجییەکانی زوانی کوردییدا. جێگۆڕکێی پیت و دەنگی ( و) بۆ ( ب) یان بە پێچەوانەوە، دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە پارادیگمەکانی زوانەکانی هیندوئەوروپی کە بەڕاووردی پێدەکرێت. ئەم جێگۆڕکێیە لەناو زوانی کوردی گەورەدا زۆرباوە بۆ نموونە ( ئاو) و ( ئاب) و ( ئاپ)مان هەیە وەک لە زوانەکانی زاگرۆسی. لە نێوان زوانی کوردی فارسی و ئاڤێستاییدا. دواتر پاشگری( ت) هاتووەتە سەر ( بیس) و بووە بە ( بیست) |
| ئاشنابوون بە ووشەی شێوەزارەکانی دیکە پانتایی بیرکردنەوەمان فراوان دەکات |
بیستەم/bîstem: ن:[ ژمارە][ بیر] ویسەم _ ویسهەم، ویسهەمە( هـ).{ وشەنامە، ل، 1040}
بیستەمی/bîstemî: ن:[ ژمارە][ بیر] ویسەمی, ویسهەمی ( هـ).
بیستەمین/bîstemîn: ن:[ ژمارە][ بیر] ویسەمین، ویسەمینە ( هـ).
بیستەمینی/bîstemînî: ن:[ ژمارە][ بیر] ویسەمینی ( هـ).
بیست و چوارسەعات/bîst û çwar seäate: ن:[ ژمارە][ بیر] ویس و چوار سەعاتە، شەو و ڕۆژ، هەردەم، هەمیشە.
بیستەهەمین/bîst: ن:[ ژمارە][ بیر] ویسهەمین، ویسەهەمینە( هـ).
لەبیستەوە/le bîstewe: ن:[ ژمارە][ بیر] ویسۆ( هـ)
.
.
.
.