قەبر/qebir: ن:[ بیا][ ع : قبر] دەخمە، گڵکۆ، گۆڕ: چاڵی مردگ تیاشاردنەوە.

قەبران/qebiran: ن:[ کۆ] جێگەی قەبری زۆر کەس.

قەبراو قەبر/qebirawqebir: ئانتـ:[ قەبر+ ئاو+ قەبر] گۆڕبەگۆڕ.

قەبراو قەبر کردن/qebirawqebir kirdin: کتپ:[ قەبراوقەبر+ کردن] گۆڕبەگۆڕ کردن.

1 – لە کۆنە قەبردا مردوو ناشتن.

2 – گواستنەوەی لاسەی مردگی خراپ لە گۆڕستانی موسڵمانان بۆ گۆڕستانی کافران لە لایەن فریشتەوە.{ هەژار، ل، 573}.

قەبرسان/qebirsan: ن:[ قەبر+ سان( ستان)] قەبرستان.

قەبرستان/qebirsitan: ن: قەبرسان.

قەبرئەڵقەن/qebireľqen: نفا:[ قەبر+ ئەڵقەن] قەبرەڵقەن : کەسێ کە قەبر بۆ مردوو هەڵدەکەنێت.

قەبرئەڵکەن/qebireľken: نفا:[ قەبر+ ئەڵکەن] قەبرەڵکەن : قەبرەئەڵقەن.

قەبرهەڵقەن/qebirheľqen: نفا:[ قەبر+ هەڵقەن] قەبرەڵقەن.

قەبرهەڵقەندن/qebirheľqendin: کتپ:[ قەبر+ هەڵقەندن] هەڵکەندنی قەبر لە زەویدا.

قەبرهەڵکەندن/qebirheľkendin: کتپ:[ قەبر+ هەڵکەندن] قەبر هەڵقەندن.

.

.

.

.