دوودڵ/dûdiľ: نتـ:[ دەڕوون][ دوو+ دڵ] باوەڕگومان، جگار، خاتولە، سەددڵ، دڕدۆنگ _ دڕدونگ، دووشک، دووگومان، ناخاترجەم: بریتییە لە کەسێک لە گوتن یا کردنی کارێکدا ڕاڕا بێت.{ خاڵ، ل، 192}{ مەردۆخ، ب1، ل، 670}.
[ ئینگـ: Doubt ،reluctant ،hesitant ،unsure ،insecure]
{
تا دێ شێعرم خۆشتر دەوێ
چونکه شێعر، وەک شۆخێکی دوودڵ وایه؛
هەموو ڕۆژێ، جێ و کاتی ژوان نیشان دەکەین،
به دەگمەن دێ، یا هەر نایه…
}{ پەشێو}
دوودڵبوون/dûdiľbûn: کتن:[ دوودڵ+ بوون] بەگومانبوون.[ ئینگـ: hesitate]
:: تکایە دوودڵ مەبە، با پەیوەندیمان پێکەوەهەبێت.
دوودڵکاری/dûdiľkarî: نتـ: دوودڵی.
دوودڵی/dûdiľî: نچ:[ دوودڵ+ ی] بریتییە لە ڕارایی لە کردن یا وتنی کارێکدا.{ خاڵ، ل، 192}
[ ئینگـ: anxiety , hesitation , suspense]
ڕارەوی دوودڵی زانستی/řařewî dûdiľî zanistî: نتـ:[ ئینگـ: Methodical doubt]{ زاراوەکانی کۆڕ}
.
.
.
.