ترووسک/tirûsk: ن: ترووسکە، وورشە : بریسکەی هەندێ شت( تیخی ئابدار) برووکانەوە.
ترووسکان/tirûskan: کتن:[ دزە][ ترووسک+ ئان]
1 – بریڤان( کباک)، ووشیاربوون، ئاگاداری کردن، برقان، بریکان، بریقان.
2 – پرووکان، پرووسین، کزرین، تەیسان_ تەیسین.
ترووسکانەوە/tirûskanewe: کتن:[ ترووسکان+ ئەوە] بریسکانەوە، بریقاندنەوە، درەوشانەوە، برووسکانەوە، پرووزکانەوە، چرسکانەوە، ڕووناکیدانەوەی چرا و ئاگر و برووسکە لە دوورەوە، بریقەدانەوەی هێندێ شت لە دوورەوە : پاچەماتێ.
ترووسکاندن/tirûskandin: کتپ: بریقاندن، برقاندن( کباک)، بریکاندن، چرساندن، درەوشاندن، کزراندن، ترووکاندنی چاو.
ترووسکای/tirûskay: نچ:[ ترووسک+ ئایی] بزاوز، تروسکە : ڕووناکیێکی زۆرکەمە
:: چاوم بە ئاستەم ترووسکایی دەکات.
ترووسکای مان/tirûskay man: کتن:[ ترووسکای+ مان] شەوق هەبوون، هەرواترووسکانەوە.
ترووسکای هەبوون/tirûskay hebûn: کتن:[ ترووسکای+ هەبوون] بەشەوق بوون، ترووسکانەوە.
ترووسکە/tirûske: نتـ:[ ترووسک+ ئە]
1 – بریق، وورشە، پاچە، بریسکەی هەندێ شت( تیخی ئابدار)، شەبەق، درەوشان، بریکە، برقە، درەوشانەوە، درەوشین، تریسکە.
2 – شەوقی دووری ئاگر و چرا.
3 – ترووکانی چاو.
ترووسکە ترووسکە/tirûsketirûske: ئانتـ:[ ترووسکە+ ترووسکە] بریقەبریق، تروسکەی یەک لەدوای یەک، بریسکە بریسک.
ترووسکە ترووسکی زۆر/tirûske tirûskî zor: ئانتـ: بریق وهۆر.
ترووسکەدار/tirûskedar: ئانتـ:[ ترووسکە+ دار] بەلۆق، زیندوو، برووسکەدار، بڕەووش، پەرداخدار، خشەئیتە، بریقەدار، تریسکەدار، چریسکەدار، برەوش، بەتر ووسکە، هۆلۆس، وورشەدار، بەئابوتاب، ئاودار.
ترووسکەدارکردن/tirûskedarkirdin: کتپ:[ ترووسکەدار+ کردن] پەرداخ کردن، ئامادە وتوندوتۆڵ کردن، لووسکردن و ڕێکوپێک کردنی تشتێک، ژەنگ لابردن، پاککردنەوە.
ترووسکەداریی/tirûskedarî: نچ:[ ترووسکەدار+ ئیی] پەرداخداری، شۆقداری، بریقەداری، چریسکەداری، وورشەداری.
ترووسکەدان/tirûskedan: کتن: برووساندن( کباک) پڕیشک ئاویژتنی ئاوور.
ترووسکەهاتن/tirûskehatin: کتن:[ ترووسکە+ هاتن] ترووشکانەوە.
ترووسک و بریسک/tirûsk û birîsk: نتـ:[ ترووسک+ و+ بریشک] باق وبووق.
ترووسکیان/tirûskiyan: ن: ترووسکان.
بەترووسکە/be tirûske: ئانتـ:[ بە+ ترووسک+ ئە] ئابدار، وورشەدار، شۆقدار، بریسکەی هەندێ شتی کانزا.
.
.
__________________________
ترووسکە/tirûske: ن:[ ناڤ] تروسکە : لەزمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێینە.
.
.
.
.