گێز ¹ /gêz: ن:[ ڕوو] گوێز، گیز.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 742}.
.
.
_________________
گێز ² /gêz: ن:[ توێ] پشت ئەستۆ
:: گێزی ملیم گرت
گێزەرە/gêzere: ن:[ توێ] پشت گەردن، پشت ئەستۆ.
گێزەمل/gêzemil: ئانتـ:[ گێز+ ئە+ مل] مل ئەستوور.
.
.
__________________
گێز ³ /gêz: ن:[ پۆشاک] ڕیشوی شەدە و مێزەر.
گێز و گوڵنگ/gêz û guľing: نتـ:[ پۆشاک] گیز و گوڵنگ : ڕێشی و گوڵنگەی سەر و مێزەر یان گوڵنگەی شۆڕەوەبووی زۆر.{ خاڵ، ب، ل، 419}
گێز و گوڵنگە/gêz û guľinge: نتـ:[ پۆشاک] گێز و گوڵنگ.
گێز و گوڵینگ/gêz û guľîng: نتـ:[ پۆشاک] گیز و گوڵنگ.
گێز و گوڵینگە/gêz û guľînge: نتـ:[ پۆشاک] گیز و گوڵنگ. { هەمبانەبۆرینە، ل، 743}.
.
.
___________________
گێز 4 /gêz: ن:
1 – بەراورد و لێکدانەوە بە بیر و خەیاڵ.
2 – تەفرە، دەستاودەست
.
.
.
.