گوێز/giwêz: ن:
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | كۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | ەک | ان | ەكە | ەكان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەكە | ەكان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەكێ |
[ ڕوو] قۆرێ، گردە( هـ)، گۆز:goz( کباک، زا)، گووێز، گیز( باد)، وەزی( هـ): گوێز بەری دارگوێزە؛ شێوەیەکی خڕ و رەقی توێکڵ سەوزدەگرێت کە لەژێر ئەم توێکڵەوە توێکڵێکی داریی دیکە هەیە و لەناو ئەم توێکڵەوە مێشکی گوێزەکە هەڵکەوتووە کە بۆ خواردن دەشێت. تۆکڵە سەوزەکەشی پێی ئەڵێن کەمکۆڵ و بۆ رەنگکردنی ریس بەکاردێت، کە رەنگی قاوەیی( کەمکۆڵ)ی لێدەگرن.[ لا: Juglans regia، لە تیرەی Juglandaceae][ ئینگـ: Walnut]
تێبینی |
گووتراوە کە گوێز لەڕێگای بازرگانییەوە لە سەدەی چوارەمی پێش زایین یان پاش ژیاریی مادەکان لە ئێرانیەوە براوە بۆ یۆنان و لەوێشەوە بۆ ڕۆمای کۆن یان ئیتالیا ئێستا. چیرۆکێکی زۆرکۆنی یۆنانی باسی ئەوە دەکات کە گوایە لە سەردەمی زێڕیندا مرۆڤ لەسەر داری بەڕوو و خودا‌ش لەسەر داری گوێز ژیاوە، هەر بۆیە بە گوێز دەڵێن ژوگلانس و یان میوەی ژوپیتر ( میوەی خوداکان). رۆمەکان چاندنی گوێزیان لە سەرانسەری ئەوروپادا بڵاوکردەوە و پەنابەرانی ئینگلیزیش گەیانیانە کێشوەری ئەمەریکا و لەبەرئەوەی لەوێش پێشوازییەکی زۆرباشی لێ‌کرا دواتر بوو بەگەورەترین ووڵاتی ناردەی گوێز لەجیهاندا |
ناوەڕۆک لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | kJ 2847 , kcal : 680 | |
پرۆتین | g 14,3 | |
کاربۆهیدرات | 16,2 g | |
رێشاڵ | 5,6 g | |
چەوری | 64,3 g | |
polyunsaturated. fatty acids | 43,9 g | |
ئاو | 2,8 g | |
ڤیتامینەکان | B1 – ڤیتامین, thiamin | 0,44 mg |
B2 – ڤیتامین , riboflavin | 0,16 mg | |
ڤیتامین E | 1,5 α-TE | |
Alpha-tocopherol | 1,5 mg | |
Niacin (B3) | 3,93 NE | |
Vitamin B6 | 0,74 mg | |
Folate (B9) | 66 µg | |
Biotin | 19,0 µg | |
pantothenic acid | 0,90 mg | |
Vitamin C | 1,3 mg | |
کانزا‌کان | کالیسیۆم | 83,1 mg |
کالیوم | 471 mg | |
ناتریووم | 4 mg | |
ئاسن | 2,1 mg | |
مەگنیزیۆم | 144 mg | |
فۆسفۆر | 379 mg | |
مس | 1,34 mg | |
نیکل | 320 µg | |
زینك | 2,7 mg |
دارگوێز/dargiwêz: نتـ:[ ڕوو][ دار+ گوێز] داراقۆرێ، دارەگووێز، دارگردەکان، دارگووێز،(دەر)، دارگووز، داروەزی: دارێکی زۆر گەورەیە و لە هێندێک ناوچەدا 45 جۆری هەیە و بەرزیەکەی لە 15 تاکوو 30 مەتر دەبێت و لە شوێنی گەرمەسێردا ناڕوێت و تاکوو 1000 مەتر هەورازتر لە رووی دەریاوە دەڕوێت و دارێکی ئەستوورە، گەڵاکانی پانن و لە 20 تا 30 سم درێژن. توێکڵی قه‌ده‌که‌ی و لقه‌کانی ڕه‌نگێکی سه‌وزی زه‌یتونی هه‌یه، کاتێ دره‌خته‌که ته‌مه‌نی زۆربوو توێکڵه‌که‌ی ده‌قڵیشێت و ره‌نگه‌که‌ی خۆڵه‌مێشی ده‌بێت. دارگوێز وەک دارێكی سروشتی لە ناوچەی سارد دا گەشەدەكات. هەر ساڵ لە ساڵێكتردا زیاتر جیاوازتر دەبێت و گەشەدەكات و زیاتریش قەدی گەورەتر و ئەستوورتر دەبێت، دارگوێز تەمەنی زۆر دەبێت و تەنانەت هەیە لە (300) ساڵ زیاتریش دەبێت. دارگوێز ماوەی 10 ساڵی پێویسته تاوەکو به‌رده‌گرێت، به‌رهه‌می ساڵانه‌شی به پێی كه‌ش و هه‌وای ساڵ ده‌گۆڕێت. دارەکەشی لەبەر خۆڕاگری لە دارتاشیدا زۆر بەکاردێت و تەختەنەرد و دەرگا و مۆبیلیات و شتی لەو بابەتەی لێ سازدەکەن.
1 . ڕه‌گ دارگوێز/ řeg dargiwêz: نتـ: مێخی هه‌یه، قوڵای چه‌ند مه‌ترێك ده‌بێت و به هه‌ر چوارلای خۆیدا بڵاوده‌بێته‌وه.
2 . گەڵای گوێز/geľay giwêz: نتـ:
1 . گه‌ڵاکه‌ی تێکه‌ڵه، هه‌ر گه‌ڵایه‌ك له 5 – 7 په‌لکه. لەگه‌ڵای بچووك پێکهاتووه. شێوه‌که‌ی هێلکه‌ییه. هێندێك کاتب لێواروکانی وه‌ک مشار وان، کاتێ گه‌ڵاکانی وردده‌که‌ی، بۆن و به‌رامه‌یه‌کی ڕاتنجی لێدێت.
2 . خەزەڵ، وەچ : ئه‌وکاته‌ی کە تازه دەردێت.
3 . گوڵی دارگوێز/guľî dargiwêz: نتـ: گوڵه‌که‌ی سه‌وزه. تاک ڕه‌گه‌زه و تاک ماڵه. چرۆی گوڵه‌که‌ی شێوه‌ی پوله‌که‌ییه. گه‌ڵەمێکان، له‌سه‌ر ئه‌و لقانه ده‌بن، که‌ساڵی ڕابردوو دروسبون. دای دروست بوونی به 3 – 5 هه‌فته، گوڵه‌کان ده‌کرێنه‌وه. هه‌ر چرۆیه‌کی گوڵه‌مێیه‌کان، پتر له گوڵێ دروست ده‌کات و دوو پۆرگی گه‌وره‌ی هه‌یه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، پێشوازی له ده‌نکه هه‌لاڵه‌کان بکات. گوڵه نێره‌کان، له‌چرۆی نێره‌کان ده‌رده‌چن، که له‌پایزی ڕابردوودا دروسبوون. له‌به‌هاردا ده‌کرێنه‌وه، گوڵ هه‌ڵگره‌کانیش درێژن و پێیان ده‌ڵێن: گه‌ڵ هه‌ڵگری پشیله‌یی که ژماره‌یه‌کی زۆر ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه هه‌ڵده‌گرن.
4 . به‌ری دارگوێز/berî dargiwêz: نتـ: به‌ره‌که‌ی له جۆری به‌ره درۆزنه‌کانه، به‌توێکڵێکی ئه‌ستوری گۆشتنی سه‌وز داپۆشراوه. کاتێ پێده‌گات ئه‌م توێکڵه ده‌قڵیشێت و بۆخۆشکردنی پێسته به‌کاردەهێندڕت. گوێز شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی یا خڕی هه‌یه. ڕووی ده‌ره‌وه‌ی زبره، هێندێک جۆری هه‌ن توێکڵه‌کانیان نه‌رمن.
:: له‌باڵه‌كایه‌تى به‌هۆى شه‌پۆڵى سه‌رمای ئه‌مساڵ، به‌سه‌دان دارگوێز تووشى وشكبوون هاتن.{ kurdistantv}
5 . کەمکۆڵ/kemkoľ: نتـ: تۆکڵەسەوزەکەی بۆ رەنگکردنی ریس بەکاردێت کەرەنگی قاوەیی( کەمکۆڵ)ی لێدەگرن. توێکڵه سه‌وزه که‌شی ئه‌م شتانه‌ی تێدایه : ڕۆنی شل، بۆیه، که‌ره‌سته‌ی کانزایی، ڕیشاڵی سلیلۆزی و ئاو.
چاندنی دارگوێز/çandinî dargiwêz: نتـ: زۆركەس بڕوای وایە كە دارگوێز لە خۆیەوە خۆڕسک دەبێت، بەڵام ئەوە راست نییە و زیاتر شارەزایانی بواری دارگوێز دەڵێن : گیانداری سمۆرە ئەو كارەدەكات، لەو كاتەی كە سمۆرە گوێز كۆدەكاتەوە تاوەكو لە وەرزێكی دیكە بیخوات، ئەویش كە لەژێر گڵی دەنێت، دواتر شوێنی شاردنەوەی گوێزەكان پێنازانێت و پاشان لە خۆوە خۆڕسک دەبێت و گەشە دەكات.
کاكڵی گوێزی فەریکە/kakiľî giwêzî ferîke: نتـ: کاردەوەژە.
کاكڵی گوێز/kakiľî giwêz: نتـ: کاكڵی گوێز گه‌لێک جۆر‌و شێوه‌ی هه‌یه :
1 . كاكڵه سپی : باشترین گوێزی ئه‌م گوێزەکانه و له بازاڕه‌كاندا ره‌واجێكی باشی هه‌یه.
2 . كاكڵه زه‌رد :
3 . كاكڵه ره‌ش : بەناوبانگە و ئامریکایی یە و تامی زۆر خۆشە بەڵام لەبەر تۆیکڵە رەقەکەی و سەخت دەرهێنانی نێوەکەی بۆ بازرگانی بەرهەم ناهێندرێت. The Black Valnöt.
4 . شه‌ش كاكڵ :
5 . ناسک : باشترین گوێزی ئه‌م گوێزەکانه و له بازاڕه‌كاندا ره‌واجێكی باشی هه‌یه.
6 . ئازا :
7 . سێ سو‌و :
8 . پانۆكی :
9 . زه‌رده‌یی :
گوێزتەكاندن/giwêz tekandin: کتپ:[ گوێز+ تەکاندن] گوێزوەراندن، گوێزلێکردنەوە: ساڵانه جوتیاران لەوەرزی گوێزتەکاندن( له کۆتاییه‌کانى وه‌رزى هاوین و سه‌ره‌تاى وه‌رزى پایز : لە 15ی ئەیلول تاوەكو 15ی تشرینی یەكەمی ) ده‌ست ده‌کرێت به‌ته‌کاندن و چنینه‌وه‌ى به‌رهه‌می گوێز.
تێبینی |
شێوازى گوێزته‌کاندن له دێرزه‌مانه‌وه له هه‌ورامان به‌کارهاتووه ئێستاش بەردەوامی هەیە، که به دارێك ئه‌نجام ده‌درێت و پێى ده‌گووترێت شه‌ن و ئه‌و که‌سه‌ش ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌دات پێى ده‌ڵێن شه‌نیه‌ر. له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆجیا هاوڵاتیانى هه‌ورامان هێشتا ئه‌و کلتور و فه‌رهه‌نگه‌ى خۆیان پاراستووه و به‌رده‌وام به‌و شێوازه گوێز ده‌ته‌کێنن.{ رۆژنیوز} |
گوێزلێکردنەوە/giwêz lêkirdinewe: کتپ: گوێزتەکاندن.
گوێزوەراندن/giwêz werandin: کتپ: گوێزتەکاندن.
گوێزی گەییو/giwêzî geyîw: نتـ:
گوێزی نەگەییو/giwêzî negeyîw: نتـ:
چوار چەشنە سەرەکی لە پۆڵێنکردنیی گوێز |
چەشنەگوێزی دڵەکاریۆن : Juglans sect. Cardiocaryon |
گەڵاکانی گەورەن لەنێوان 40 – 90 سانتیمەتر و پانایی لە نێوانی 11 – 19 نەرمێکی لیچقنە، دەورەکەی گرنجگرنجە. دارەکان نەرمن، بەرەکانی هەڵگری racemes من هەتا 20. گوێزەکان توێکڵێکی ئەستووریان نیە.
گوێزی چینی/giwêzî çînî: نتـ:[ ڕوو] گوێزی مانشووریان [ J. mandshurica Maxim. (J. cathayensis Dode, J. formosana Hayata, J. hopeiensis Dode, J. stenocarpa Maxim.)—]
گوێزی دڵ/giwêzî diľ: نتـ:[ ڕوو][ J. ailantifolia var. cordiformis — Heartnut ]
گوێزی ژاپۆنی/giwêzî japonî: نتـ:[ ڕوو][ Juglans ailantifolia ، J. cordiformis Maxim، J. sieboldiana Maxim ]
گوێزی چەشنە گوێز : Juglans sect. Juglans |
گەڵاکانی گەورەن لەنێوان 20 – 45 سانتیمەتر و پانایی لە نێوانی 5 – 9 سانتیمەتر، بێ تووکە، دوروبەری تەواون. دارەکانی ڕەقن. ئەم جۆرە دارە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە تا ئاسیای ناوەڕاست دەڕوێت.
گوێزی ئاسایی/giwêz: نتـ:[ ڕوو][Juglans regia L. J. duclouxiana Dode, J. fallax Dode, J. orientis Dode — common walnut, Persian, English, or Carpathian walnut] یەکەمیان بە گوێزی ئینگلیزی (The English Walnut) ناسراوە کە سەرەتا لە ئێرانەوە هاتووە.
گوێزی ئاسایی/giwêz: نتـ:[ ڕوو] [ J. sigillata Dode—iron walnut (doubtfully distinct from J. regia]
گوێزی چەشنە ڕەگەکاریۆن : Juglans sect. Rhysocaryon |
گوێزی ئاوسترالی/giwêzî awistralî: نتـ:[ ڕوو] [ J. australis Griseb. (J. brasiliensis Dode)—Argentine walnut, Brazilian walnut]
گوێزی ئۆلانچانا/giwêzî olançana: نتـ:[ ڕوو] [ J. olanchana Standl. & L.O.Williams—cedro negro, nogal, walnut]
گوێزی بۆلیڤیایی/giwêzî bolîvyayî: نتـ:[ ڕوو] [ J. boliviana (C. DC.) Dode—Bolivian walnut, Peruvian walnut]
گوێزی جەمایکانی/giwêzî cemaykanî: نتـ:[ ڕوو] [J. jamaicensis C.DC. (J. insularis Griseb.)—West Indies walnut ]
گوێزی ڕەش/giwêzî řeş: نتـ:[ ڕوو] [ J. nigra L.—Eastern black walnut]
گوێزی ستێوارتی/giwêzî stêwartî: نتـ:[ ڕوو] [ J. microcarpa var. stewartii (Johnston) Manning]
گوێزی ستێیەرمارکی/giwêzî stêyêrmarkî: نتـ:[ ڕوو] [ J. steyermarkii Manning—Guatemalan walnut]
گوێزی سۆراتێنی/giwêzî soratênî: نتـ:[ ڕوو] [ J. soratensis Manning]
گوێزی فریبورجێنسیس/giwêzî frîburgênsîs : نتـ:[ ڕوو] [ J. friburgensis]
گوێزی ڤێنزوێلێندی/giwêzî vênêzwêlêndî: نتـ:[ ڕوو] [ J. venezuelensis Manning—Venezuela walnut]
گوێزی کالیفۆرنیایی/giwêzî kalîfornyayî: نتـ:[ ڕوو] [ J. californica S.Wats.—California black walnut]
گوێزی مەجۆر/giwêzî mecor: نتـ:[ ڕوو] [ J. major (Torrey) Heller (J. arizonica Dode, J. elaeopyron Dode, J. torreyi Dode)—Arizona black walnut، J . major var. glabrata Manning].
گوێزی مۆلیس/giwêzî molîs: نتـ:[ ڕوو] [ J. mollis Engelm.—Mexican walnut]
گوێزی میکرۆکارپا/giwêzî mîkrokarpa: نتـ:[ ڕوو] [ J. microcarpa Berlandier (J. rupestris Engelm.)—Texas black walnut]
گوێزی نێوترۆپیکا/giwêzî nêotropîka: نتـ:[ ڕوو] [ J. neotropica Diels (J. honorei Dode)—Andean walnut, cedro negro, cedro nogal, nogal, nogal Bogotano]
گوێزی هیرسوتا/giwêzî hîrsuta: نتـ:[ ڕوو] [J. hirsuta Manning—Nuevo León walnut]
گوێزی هیندسی/giwêzî hîndsî: نتـ:[ ڕوو] [J. hindsii (Jepson) R.E.Smith—Hinds’ black walnut]
چەشنەگوێزەکانی تراچیکایۆن : ( Trachycaryon) |
گوێزی جینێریا/giwêzî cînêrya: نتـ:[ ڕوو] [ J. cinerea L. — Butternut]
گوێزی ئەکاجۆ/giwêzî ekaco: نتـ:[ ڕوو][ گوێز+ ی+ ئەکاجۆ] گوێزی کاشوو.[ ئینگـ : Anacardium]
سوودەکانی گوێز |
1 . به‌هێزکردنی هزر : به‌گوێز دەگوو‌ترێت( میوه‌ی مێشک) چونکه شێوه‌ی کاکڵه گوێز له‌مێشک ده‌چێت. خانه‌کانی مێشک و کۆئه‌ندامی ده‌مار به‌هێزده‌کات و مرۆڤ پێی زیره‌ک ده‌بێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه کە بەڕێژه‌یه‌کی زۆر ترشی چه‌وری تێرنه‌بووی تێداهه‌یه، به نێوبانگترینیان ترشی ئۆمیگا 3 تێدا هه‌یه و هەروەها ترشی ئه‌مینیی وه‌ک تربتۆفان : Tryptophan ئه‌م ترشه‌ش، دڵ و خوێنبه‌ره‌کان له کۆلیسترۆڵ ده‌پارێزێت و سوڕی خوێن چالاک ده‌کات.
هاوسه‌نگییه‌ک له نێوان کۆلیسترۆڵی قورس LDL و سووک دا دروستده‌کات و ناهێڵێت خوێن له نێو بۆرییه‌کانی خوێندا بمه‌ێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن دورمان ده‌خاته‌وه. هەروەها رێژەیەكی بەرز لە ماددە دژەئۆكسانی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەخۆدەگرێت، لەگەڵ رێژەیەكی بەرزی پرۆتین. هەروەها بڕێكی باشی لەپرۆتینی ئارجینین Arginine ی تێدایە كە یەكێكە لە ترشە ئەمینییە پێویستییەکان. شانه‌کانی ده‌مار هاوسه‌نگ ده‌کات. له 60 % له چه‌وری پێکهاتووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه، گوێز بۆ منداڵ، که‌ره‌سه‌یه‌کی به‌که‌ڵکه، چونکه هزریان به‌هێزده‌کات و هێز به‌جسته‌یان ده‌دات، بۆ به‌ساڵاچوانیش زۆر به‌که‌ڵکه، چونکه خانه‌کانی مێشکییان پیرده‌بن.
2 . گوێز بڕێكی باشی لە ڤیتامین E تێدایە كە بۆ دژەئۆكسانێک بەهێزە. دژی شێرپەنجە، نەخۆشی دڵ، نەخشی شەكرە و نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. ماددە چەورییەكی تێدایە بە ناوی ئیسترۆل Estrol كە كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا بە رێژەیەكی باش دادەبەزێنێت و ئازاری گرفتەكانی جومگەش كەم دەكاتەوە.
3 . گوێز ناهێڵێت به‌رد له نێو میزڵداندا دروست بێت.
گوێزی هاوردە/giwêzî hawirde: نتـ:
گوێزی هەناردە/giwêzî henarde: نتـ:
.
.
.
.
{
}