خێوەت/xêwet: ن:[ بابا] تاووک، تئۆک، چادری سپی، خێبەت، خیڤەت( کباک)، خێمی( هـ)، سەیوان.{ خاڵ، ب، ل، 279, 283}.
خێوەتە/xêwete: ن:[ هـ] خێوەت.
خێوەتەنە/xêwetene: ئاکتـ[ هـ] لەخێوەتدا.{ وشەنامە، ل، 430}
خێوەت کردن/xêwetkirdin: کتپ: پەردەپۆشی، خێوەت دروستکردن یان هەڵدان.
خێوەتگا/xêwetga: نتـ:[ خێوەت_ گا] شوێنێکە خێوەتی لێهەڵبدرێت.
خێوەتنشین/xêwetnişîn: نفا:[ خێوەت+ نشین] چادرنشین.
:: منداڵانی بەلووچی خێوەتنشین لەنزیک سنووری پاکستان که لەتەمەنی ساواییەوه مارەکراون.
خێوەتنشینی/xêwetnişînî: نچ:[ خێوەتنشین+ ی] چادرنشینی.
خێوەتۆ/xêwetO: ئاکتـ:[ هـ] بەخێوەتەوە.
خێوەتی ڕەش/xêwetî řeş: نتـ: ڕەشماڵ.
خێوەتی قوچەکی/xêwetî quçekî: نتـ: خێوەتی سوورەکانی ئەمریکا.[ ئینگـ: Tepee]{ رەنج، ل، 563}
خێوەتی گچکە/xêwetî giçke: نتـ: چاتۆڵ.
.
.
.
.