ڕەشماڵ/řeşmaľ: ن:[ رەش+ ماڵتاوڵ، دەواری ڕەشی هەڵدراو: ڕەشماڵ لە یانزدە پەڵاسی پانی و درێژی تەختە تەختە هەڵدەواسرێت. ئەم پەڵاسانەش لە مووی بزن دەچێندرێت، کۆچەران وەک چادر هەڵیدەدەن و دەچنەناوی.  

 چۆنێتی هۆنینەو و دامەزراندنی ڕەشماڵ
 1  لە دوای وادەی مووبڕێنەوە بە برینگ، مووی بزنەکان کۆدەکرێنەوە و دەڕێسرێت؛ بۆ ئەوەی بیکەن بە بەن. تەونی بۆ سازدەکرێت و نەخشەی پارچەکانی دیاری دەکرێت و دەست دەکرێت بە چنینی پارچەکانی

: سێ جۆر پارچەی بۆ ئامادەدەکرێت ئەوانیش بریتین لە بەشەکانی پارچەکانی سەرەوە، تەنیشتەکانی و خوارەوە(هەم پێشی دەگووترێت: چیغ). 

 2  بەشەکانی سەرەوە : ئەستووندە هەیە لە رەشماڵ، بۆ وەستان و راگرتنی رەشماڵە، هەندێک رەشماڵ زیاتر لە ئەستووندەیەكی پێویستە چونكە گەورەیە و بە گوێرەی قەبارەی رەشماڵەكە دەوەستێت.

 دەبێت ڕەشماڵ بە چەندین سنگ ببەسترێـتەوە بۆ پاراستنی لە باو و بارانی بەهێز تاوەكو نەكەوێت و توند بێت، ڕەشماڵ هاوینان فێنكە و لە زستانیشدا باران دەگێڕێتەوە و گەرمە. 

 3  كە ئەم بەشەش لە ژاژ و لیلک دروست دەكرێت، بۆ دەوروپشتی یان چواردەورەی ڕەشماڵەكە بەكاردەهێنرێت یان ناوبڕەی ڕەشماڵی بۆ دەكرێت بۆ دابەش كردنی بەشی ناوەوەی رەشماڵ. 
 4  لە دەوروبەری ڕەشماڵ، جۆگەیەكی بستێک لێدەدرێت بۆ ئەوەی ئاوی باران یان ئاوی دیكە نەچێتەوە ژێر ڕەشماڵەكە، ئەو شوێنەی ڕەشماڵی لێدادەنرێت، دەبێت راستایی بێت، هەروەها پەنا گەروو یان پەنا شاخ بێت، ئەوەش تاكو لە بای بە هێزی زستان پارێزراو بێت

{

لەناو رەشماڵی خێلان

لەناو ناوچەی ئێلی گۆران

}{ مەزهەری خالقی}

ڕەشماڵ نشین/řeşmaľ nişîn: ن:

کۆمانج/komanic: ن:[ کناو، جا، کە] دارێکی نیوقووڵە لە نێوەڕاستی میچی ڕەشماڵدا دەگیرێت، کە ئەستوندەی وەبەر درا سەری ئەستووندەکە نچێتە نێو قووڵایێکەیەوە یا هەرچی وەوی بچێت.{ گیو، ل، 782}

بەرنامەی ڕەشماڵ/řeşmaľ: نتـ:

فێستیڤاڵی ڕەشماڵ/řeşmaľ: نتـ:

.

.

.

.