تەلارسازی/telarsazî: نتـ:[ ئەند][ تەلار+ سازی] ئارشیتێکیۆر _ ئارکیتێکیۆر، ئاڤاهیسازیتی: avahîsazîtî، بیناسازی.[ ئینگـ: Architecture

                   شێوازەکانی تەلارسازی لەشارستانی کۆنەوە تا ئێستا                                                                                                                                     
 تکایە بۆ بینینی وێنەکان کلیک لە سەر پەیڤە ئینگلیزییەکان بکەن 

تەلارسازی ئاشوری/telarsazî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ ئاشوری][ ئینگـ: architecture]. 

تەلارسازی ئەندێشەیی/telarsazî endêşeyî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ ئەندێشەیی] ئەتۆپی : شێوازێکی تەلارسازیی لە ساڵانی 1932 – 1960 سەری هەڵداوە و کە پابەند نابێت بەلایەنی پارە و تیچوونەوە بۆ جێبەجێکردنی بەشەکانی.[ ئینگـ: utopian architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 597}. 

تەلارسازی ئۆرگانی/telarsazî organî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی] تەلارسازییەکی تەواوکاری یەکخستنە کە دەوەستێتە سەر تەواوکاری شێوە و ئەو ئیشەی پێی هەڵدەستێت.[ ئینگـ: organic architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 356}.  

تەلارسازی ئۆلمک/telarsazî olmik: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی] تەلارسازیی یەکە لە ساڵانی 1200 – 500  پ . ز . لە کەنداوی مەکسیک گەشەی سەندووە، کە بریتی بووە لە بنیای ئاهەنگ گێران و ڕێوڕەسمی ئایینی یەکان و پەرستگانی قوچەکی بوو.[ ئینگـ: olmec architecture]. { پەیامی ڕەنج، ل، 351}. 

تەلارسازی ئیسلامی/telarsazî îslamî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ ئیسلامی] لە ساڵانی 600 _ 1500 ی زاینی واتا( سەردەمی جاهیلی، تەرزی ئەمەوی، تەرزی عەباسی، تەرزی ئەیوبی، تەرزی مەمالیک، تەرزی ئەندەلوسی.) دەرکەوتووە و تاقەکانی لەسەر شێوەی ناڵە و جوانکاری و نووسینی عەرەبی تیادا بەدی دەکرێت، بەتایبەتی لە مزگەوتەکاندا.[ ئینگـ: islamic architecture ].

تەلارسازی بارۆک/telarsazî barok: ن:[ ئەند][ بریتی بووە لەهونەری بیانەكی کە لەساڵی 1580 – 1720 ی زایینی خایاند، گرنگی ئەم شێوازە لە وێژە، تەلارسازی، پەیکەرسازی، نیگارکێشی، مۆسیقا، ئۆپێرا، سەما و شانۆی گرتبووەوە.[ پورتوگالی: barocco][ ئینگـ: Baroque]      

تەلارسازی بابلی/telarsazî babilî: نتـ:[ ئەند][ تەلارساز+ ی] [ ئینگـ: architecture].  

تەلارسازی برووتالیزم/telarsazî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ برووتالیزم] شێوازی سەرەتایی نوێ( شێوازێکی تەلارسازییە لەساڵانی 1953 – 1965 کە ئەو یەکانەی کە بەزۆری نادیار دەبن وەکو تۆری بۆری و پویکەری بینا تێدا دیار دەبن ).[ ئینگـ: New brutalism architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 341}. 

تەلارسازی پاپۆری هەڵمی گۆتیک/telarsazî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی] شێوازی زیندووکردنەوەی هونەری تەلارسازی گۆتییەکانە لە ئەمەریکا لە ماوەی 1850 – 1880 دەرکەوتووە و بەبینای نەخشین جیادەکرێتەوە و هاوشێوەی ئەو نەخشانەیە کە لە پاپۆرە هەڵمییەکان دەکرا لەسەدەمی ڤیکتۆرییدا.[ ئینگـ: steamboat gothic style architecture].  

تەلارسازی پیشەسازێتی/telarsazî pîşesazî: ن:[ ئەند][ ئەم قۆناغە لە نێوان ساڵی 1850 – 1915 زایینی بوو، خەڵک لە گوندەوە بەرەو شار کۆچیان دەکرد. گوندەکان وەك خۆیان مایەوە، بەڵام لە شارەکاندا گەڕەکی کرێکاران دروست کرا. زۆربەی بینایەکان لە 4 – 5 نهۆم دروستدەکرا، ئەوجا زنجیرە بینای دووەم و سێهەم لەبەر کەمی جێگا، ڕۆشنایی، هەوا و خراپی باری تەندروستی، ژیانی لێ دژوار بوو.      

تەلارسازی پۆست مۆدرنیزم/telarsazî post modernîzim: نتـ:[ ئەند] تەکارسازی دواها وچەرخی : دیدی پۆستمۆدێرنیزم لە هونەر، وێژە، تەلارسازی، فەلسەفە و کولتور دەگرێتە خۆ لەیەك کاتێکدا. کۆکراوەیەکە لە جوانکاری و ئاکار و تێگەێشتن لە زانست.[ ئینگـ: Postmodern architecture].

تەلارسازی تۆتۆلیتاری/telarsazî totolîtarî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ توتولیتاری] وێنەیەکی بەرجەستەیی تەلارسازی دیکتاتۆرییە وەکو تەلارسازی ئیتاڵی فاشی و ئەڵمانیای نازی ….هتد.[ ئینگـ : Totalitarian architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 577}.

تەلارسازی تۆلتێک/telarsazî tolitêk: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ تۆلتێک] تەلارسازی شێوازی ئەزتێکی لەساڵانی 750 – 1200 سەری هەڵدا بە دینگەی زەبەلاح و ڕیزکراو جیادەکرێتەوە.  [ ئینگـ: Toltec architecture]. { پەیامی ڕەنج، ل، 574}. 

تەلارسازی تودۆر/telarsazî tudor: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ تودۆر] شێوازێکی تەلارسازییە لەساڵانی 1485 – 1547 لە ئینگلتەرا سەری هەڵدا بە تاقی چوار ناوەندی جیادەکرێتەوە.[ ئینگـ: tudor style architecture]. { پەیامی ڕەنج، ل، 587}.

تەلارسازی چین/telaesazî çîn: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: china architecture]

تەلارسازی چینی/telarsazî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی] [ ئینگـ: architecture]. 

تەلارسازی ڕایتین/telarsazî raytîn: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی] شێوازی ڕایتین : شێوازێکی تەلارسازییە لەساڵانی 1900 – 1959 دەرکەوتووە کە بە نبمیچی شێوەی چەتری و سووک و لێژ و چوارچێوەی دەرکەوتووی پەنجەرەکانی جیادەکاتەوە.[ ئینگـ: wrightian architecture , wrightian style]. { پەیامی ڕەنج، ل، 627}. 

تەلارسازی رۆكۆکۆ/telarsazî rokoko: ن:[ ئەند][ بریتی بووە لە شێوە هونەرێکی جوان و پڕ ووردەکاری، کە لە ساڵی 1720 –  1789 ی زایینی خایاند. گەرچی تەمەنێکی کورت بوو، بەڵام  لەسەردەمی خۆێ باڵکێش بوو.[ فەر: Rocaille] [ ئینگـ: Rococo].    

تەلارسازی ڕۆمانی/telarsazî romanî: ن:[ ئەند][ لە کۆتای 900 سەدەکان و سەرەتای سەدەی 1000 ـەکانی زایینی، چۆن کلیسە باڵی کێشایە ڕۆژئاوای ئەوروپا. دروستکردنی شێوەی کلیسەکان و تایبەتمەندی زیادکردنی دروستکردنی تاق/ کەوانە یان نیوبازنە  لەگەڵ گومەد یان گومەڎ و دڕێژکردنەوەی بۆ ڕێڕەوە گومەد.

تەلارسازی ڕومییەکان/telarsazî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی][ ئینگـ: architecture]. 

تەلارسازی رۆمی/telarsazî romî: ن:[ ئەند][ بریتییە لە بەردوام بوون لەسەر تەلارسازی گرێکی و پەرەپێدان بە دروستکردنی هونەری کەوانە، هونەری گومبەز.

تەلارسازی ڕینێسانس/telarsazî rînêsans: ن:[ ئەند][ مرۆڤ دەستی کرد بەبیرکردنەوە بە بێ ڕکێفی کلیسە( ئایینی). لە شاری فیرێنس/ فلۆرانس لە ساڵی 1300 – 1600 ی زایینی خایاند. لەو سەردەمەدا کانزای قورقۆشم و مس و بەردی لمی بەکارهێندران لە تەلارسازی دا .

تەلارسازی سەدە ناوەندییەکان/telarsazî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی] لە ئەوروپا لە ماوەی 400 – 1400 زاینی.[ ئینگـ: medieval architecture]. { پەیامی ڕەنج، ل، 318}.

تەلارسازی شێوازی ستیوارت/telarsazî şêwazî sitîwart: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ شێوازی+ ستیوارت] شێوازێکی تەلارسازی ئینگلیزیەوە لە ساڵانی 1602 – 1688 لە ئینگلتەرا سەری هەڵدا لەدوا ماوەی ڕابوونی ئینگلیزییەوە.[ ئینگـ: stuart  style architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 546}. 

تەلارسازی سۆمەری/telarsazî somerî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ سۆمەری] تەلارسازی نەتەوەکانی دانیشتووی مێزۆپۆتامیایە لە ماوەی 5000 – 2000 پ . ز. سا بە بینای دروستکراو بەقوڕ و زەل و خشتی ووشککراو جیادەکرێتەوە وەکو لە زەقوورەی ئورد دەبیندرێت.[ ئینگـ: sumerian architecture]. { پەیامی ڕەنج، ل، 551}.

تەلارسازی شێوازی سولیڤان/telarsazî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ سولیڤان] شێوازێکی تەلارسازییە هنری سولیڤان دایهێنا لەساڵانی 1890 – 1920 دا بەبینای نەخشین و پەنجەرەی چوارچێوە نەخشکراو جیادەکرێتەوە.[ ئینگـ : sullivanesque style architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 546}.  

تەلارسازی فارسی/telarsazî farisî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ فارسی] لەماوەی ساڵانی ٥٥٠ / ٢٣٠ پێش زایینی پەڕەی سەندووە لە ووڵاتی فارسی کۆندا کە بریتییە لە تێکەڵەیەک لە تەلارسازی میسی و یۆنانی و ئاشووری. [ ئینگـ: persian architecture]. 

تەلارساز فیرعەونییەکان/telarsazî fîräewnîyekan: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: Ancient Egyptian architecture]

تەلارسازی کارکردەیی/telarsazî karkirdeyî: ن:[ ئەند] تەلارسازی هاوچەرخ : ئەم ڕەوتە لە تەلارسازیی دا لە پاش شەری یەکەمی گێتی لە نێوان ساڵی 1914 – 1919ی ناونرا و دواتر گۆڕدرا بۆ ئاییندەخوازی یان futurismen.  ڕوونگەیەکی زۆردیدەیی لەخۆدەگرێت.

تەلارسازی کریستانی کۆن/telarsazî kirîstanî kon: ن:[ ئەند][ لە ساڵی 313 زایینی کەیسەری ڕۆمی دانی بە ئایینی دیان دانا. وە یەکەم کلیسەی دروست کرد. لە کلیسەدا شوێنی قەشە ( میحراب) ئاپسیس : Apse, Apsis, apsidal.

تەلارسازی کلاسیسزم/telarsazî kilasîzim: ن:[ ئەند][ قۆناغێکی هونەرییە لە نێوان ساڵی 1760 – 1840 زایینی، نیشانەی ئەم قۆناغە نوێکردنەوەی شێوازی تەلارسازی گرێکی و رۆمی کۆن بووە.

تەلارسازی گرێکی/telarsazî girêkî: ن:[ ئەند]بریتییە لە دروستکردنی پەرستگاکانی گرێکی، کە لە 500 – 146 ساڵی پێش زایین، لەسەرەتا دا لە دار دروست دەکران و پاشان دروستکردن کرا، بە مەڕمەڕ.

تەلارسازی گۆتی/telarsazî gotî: ن:[ ئەند][ دروستکردنی کلیسەی گۆتی دەستی پێکرد لەسەرەتای 1100 ساڵی زایینی هەتا 1400 ساڵی زایینیدا، تایبەتمەندی لە پۆپەی کەوان یان نوکی تاقدا پەرەی پێدرا لەگەڵ دیوارە پشتیوانە، بۆ ئەوەی دیواری سەرەکی سك نەدات.    

تەلارسازی مانوێلی/telarsazî Manwêlî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی] شێوازی مانوێلی : شێوازێکی ئەندازیاری و نەخش و نیگارە کە لە ساڵانی 1495 – 1152 لە پورتوگال دەرکەوتووە و شێوازی عەرەبی و پورتوگالی تیا دیارە.[ ئینگـ: manueline architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 313}.  

تەلارسازی ماناریزمی/telarsazî Manerîsmî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ ماناریزمی] تەلارسازی ڕێبازی، شێوازێکی تەلارسازییە ئیتاڵییە لە ساڵانی 1520 – 1600 دەرکەوتووە و کەبەسەرەتای چەرخی ڕابوون و کۆتایی شێوازی نموونەیی کۆن دادەنرا.[ ئینگـ: Mannerism architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 312}. 

تەلارسازی مایانی/telarsazî mayanî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ مایانی] شێوازێکی تەلارسازییە لە بیناکانی ئەمریکای خوارەوە لە ساڵانی 600 – 900 کە بینای گەورە و ڕووداتاشراو و پەرستگای قوچەکی تیا بەدیدەکرێت.[ ئینگـ: mayan architecture]. { پەیامی ڕەنج، ل، 317}. 

تەلارسازی مەغۆلی/telarsazî meẍolî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ مەغۆلی] تەلارسازی هیندی ئیسلامییە بە تەلار گەورە و مزگەوتی نەخشەکراو جیادەکرێتەوە بە ناوبانگترینیان ( تاج مەحەل)ـە لە هیندستان.[ ئینگـ: Mogul architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 327}.  

تەلارسازی مژدەدەرانە/telarsazî mijdederane: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی] بینای کلیسە و پەرستگا لە مەکسیک و کالیفۆرنیا لەسەدەی هەژدە لەلایەن مژدەدەرە ئیسپانییەکانەوە بنیاتنرا.[ ئینگـ: Mission architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 324}.  

تەلارسازی مێزۆپۆتامیا/telarsazî mêzopotamiya: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی] بیناسازی دانیشتوانی ناوچەی نێوان دوو ڕووبار واتا عیراقی ئێستا لە ساڵانی 3000 – 500 پ . ز . دەرکەوتووە کە هونەری سۆمەری، ئەکەدی، بابلی، ئاشوورییەکان واتا باو و باپیرانی عیراقییەکانی ئێستا لە خۆ دەگرێت. [ ئینگـ: architecture of mesopotamia]. { پەیامی ڕەنج، ل، 320}. 

تەلارسازی میسینیانی/telarsazî Mîsêniyanî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ میسینیانی] لەساڵانی 1600 – 1200 پ. ز لە باشووری یۆنان بە بنمیچی دار و بینای زەبەلاح و قەبرستانی گەورە جیادەکرانەوە.[ ئینگـ: Mycenaean architecture]{ پەیامی ڕەنج، ل، 336}. 

تەلارسازی میکستێک/meksîkî kon telarsazî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی] تەلارسازی مەکسیکی کۆن، لە نێوان ساڵانی 700 – 1000 گەشەی سەند کە تیایدا دینگەی گەورە نلە ناوەوەی بیناکە بەکاردەهات.[ ئینگـ: mixtec architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 325}. 

تەلارسازی میناوی/telarsazî mînawî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ میناوی] مینۆس لە یۆنانی کۆن لە ساڵانی 1800 – 1200 پ. ز دەرکەوتووە ناوەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ناوی پاشا ئەفسانەکانی مینۆس.[ ئینگـ: Minoan architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 324}. 

تەلارسازی نۆرماندی/telarsazî nurmandî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی] تەلارسازی ڕوحانی؛ شێوازێکی گوتی یە لە سالانی 1066 – 1180 لە ئینگلتەرا دەرکەوتووە.[ ئینگـ: Norman architecture].{ پەیامی ڕەنج، ل، 345}. 

تەلارسازی هەورامان /telarsazî: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ هەورامان][ ئینگـ: architecture]. 

تەلارسازی هیند/telarsazî hînd: نتـ:[ ئەند][ تەلارسازی+ هیند][ ئینگـ: indian architecture ].

ئەندازیاری تەلارسازی/endazyarî telarsazî: نچ:[ ئەند]

هونەری تەلارسازی/hunerî telarsazî: نتـ:[ ئەند] 

.

.

.

.