هاڵ ¹ /haľ: ن:[ ئاین] ئاڵ : جنۆکەی زەیستانکوژ.
هاڵبردنەوە/haľbirdinewe: کتن: بێهۆشبوونی زەیستان لەدەست جنۆکە.
.
.
_______________
هاڵ ² /haľ: ن:[ جێۆ]
1 – بەرزای کێو کە مرۆڤ بۆ خوارێ بڕوانێت گێژدەبێت.
2 – پەرتگە، هەڵدیرگە : جێگەیەک لەکێودا کە بەهۆی زۆر لێژبوونەوە مرۆڤ گێژدەکات.{ مەردۆخ، ب2، ل 758}
.
.
____________________
2 – ئاڵ : ددانی کولبووگ لە ترشی.
3 – [ کباک] کونربۊن دێان لەترشی.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 798}
هاڵاو/haľaw: نتـ: شۆربای بەرسیلە تێکراو.
هاڵە/haľe: ن:[ ڕوو] بەرسیلە، قۆڕە.
هاڵەژێر/haľejêr: نتـ:[ ڕوو] ژێڵ: گوڵی بەرسیلە.
هاڵەوبوون/haľewbûn: کتن:[ ڕوو] کولبوون، هاڵبوونەوەی ددان.
هاڵبوونەوە/haľbûnewe: کتن:[ خوار] کولبوونی ددان لەترشخواردن.
هاڵبۊن/haľbün: کتن:[ کباش] کونربۊن دێان.
هاڵێ/haľê: ن:[ هـ][ ڕوو][ خوار] قۆڕە : چونکوو ددان ئال دەکاتەوە.
هاڵی/haľî: ن:[ هـ][ ڕوو][ خوار] قۆڕە، پەسیرە.{ گیوی، ل، 905}.
.
.
___________
هاڵ 4 /haľ: ن: تراویلکە، سەراو _ سەراب( ع: سراب).{ مەردۆخ، ب2، ل 758}
.
.
___________
هاڵ 5 /haľ: ن:
1 – ئەشکەوت_ ئەشکەفت_ ئیشکەفت _ ئشکەفت، جەرد، خار، غار، زاخۆر _ زاخوور، مەڕە.
2 – ئاغەڵی مەڕ
.
.
_________________
هاڵ 6 /haľ: ن:[ رەنگ]
1 – ڕەنگی ئاڵ: سۊیەر( ئاڤێستا)، سووخرە، داخ.
2 – کاڵ، کەمڕەنگ.
.
.
__________________
هاڵ 7 /haľ: ن: چۆنێتی، حاڵ، ژێوار، جێوار: باروودۆخ( ع : حال، بال){ هەژار، ل، 941}.
هاڵوهەواڵ/haľûhewaľ: نتـ:[ هاڵ+ و+ هەواڵ] دەنگوباس، باسوخواس، خەبەر.
.
.
.
.