زمانەگا/zimanega: نتـ:[ ڕوو] گیای چاورۆگە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 199}.

  هاوواتاکانی زمانەگا 

گوڵە زمانەگا/guľezimanega: نتـ:[ ڕوو][ گوڵ+ ئە+ زمانەگا] نەمانێکە دوو ساڵییە، 30 – 60 سانتیمەتر بڵند دەبێت، گوڵێکی شینی وەنەوشەیی دەگرێت لەمانگی شەش و حەوتی زانینی دا[ ئینگـ : Anchusa officinalis]

کۆڵەزوانە/koľezwane: ن:[ ڕوو][ گەرمیان : کۆڵێک + زمان ] بنەگۆزروان _ بنەگۆزەڵە، چەورۆکە، چویزرەکە( باڵەکایەتی)، زمانەگا، زورەڵۆکە، قازیاخە( سەردەشت)، کووزرۆک( ئاکرێ)، کوزرەکە( بارزان)، کوژراون( مەریوان)، کیزرک( بادینان)، گاوزبان، گەڵەزمانە( کۆیە)، گۆرمزە( هەولێر)، گۆزەروان( چەمچەماڵ)، گۆزربان _ گۆزروان، گۆلمزه( خۆشناوەتی)، گۆڵەزوانە( گەرمیان)، گوڵ گازوان( خانقین)، گوێ بەرخە( قەڵاسێوکە)، وەرمزە : گیایەکە گەڵاکەی ڕێژەی لینجییەکی زۆری تێدایە، گوڵی شین بچووک دەگرێت، تامیکی مزری خۆشی هەیە.  بۆ مەبەستی پزیشکی  بۆ ئارەق پێکردنەوە و هەڵامەت بەکاردەبرێت، هورمزە( پشدەر).[ ع : لسان الثور ][ ئینگـ : anchusa, bugloss , officinalis borage]{ کەمالنامە، ل، 1225}

گوڵەزووران/guľezûran: ن:[ ڕوو] بنەگۆزەڵە _ بنەگۆزرووان، چاڤرۆکە _ چەورۆکە، زمانەگا، گاوزبان _ گازوان. گۆزڕوان _ گۆزروانە : ڕووەکێکی دووساڵەیی یا چەند ساڵەیییە، گوڵێکی مۆر و شین دەگرێت، شوێنی ڕەچەڵەکی ئەم ڕووەکە دەوروبەری دەریای قەزوێن ـە. لەسەر چیاکان شین دەبێت. بە بەرزایی 2.200 m لە ئاستی دەریاوە. بە یەکێک دارووە گرنگەکانی دەرمانخانەی ئێرانی سەردەمی ئین سینا هەژمار دەکرێت. پەڕی گوڵی ئەم ڕووەکە بۆ مەبەستی پزیشکی وەک ئارەق پێکردن، هەڵامەت، دژی هەوکردن، ئازارشکێن، ترس ڕەوێن و هێوربوونەوە بەکاردێت.[ لا : Echium amoenum ]. 

گوڵزووانە/guľzuwane: نتـ:[ ڕوو][ مکـ] ئەزمانگا _ زمانەگا، گاوزمان : گیایەكە گوڵەكەی بە ئاوەوە بكوڵێنرێت و سبەینان لە خورینی بخهورێتەوە، بۆ دڵەكوتێ باشە. ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە سوودیان لێدیتووە.

.

.

.

.