گمێز/gimêz: ن: میز، پێشاو : ئاوێ کە لە دەروونی زیندەرەوە دەرژێتە دەرەوە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 700}.

:: هەتا گمێزی کەف ئەگرێ، عێل بارەکا.{ پپ : ع م شارەزووری، ل، 116}

گمێزەچورتکێ/gimêzeçurtikê: نتـ: چرتەمیزە.

گمێزدان/gimêzdan: ن:[ توێ] مسووڵدان، مووسڵدان، میزەڵدان _ میزڵدان، میزدان، میسمیسک : جێگەی گمێز لەناوزگ دا.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 700 – 843}.

گمێزکردن/gimêz: کتپ: مێزیان، میزکردن، میزیان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 842}.

:: گمێزی کرد : میزی.

گمێزگیران/gimêzgîran: کتن:[ گمێز+ گیران] پێشاو قەتیس بوون.

گمێزن/gimêzin: ئانتـ: کەسێ کە چرتکەمیزی هەیە.

.

.

.

.