سالمە/salime: ن:[ ڕوو] سارمە، گۆڕاڵەمێرگە، گیواوسالمە، گیاسالمە : ڕووەکێکی فرەساڵی یە، نزیکەی تا 75 سم بڵند دەبێت، لەبن لاسکەکەیەوە چەند گەڵای پان بێ پەڵی درێژ و هێڵداردەگرێت. لەپۆپەی نێرتکەکەوە گوڵێکی پەمبەیی و وەنەوشەی ڕەنگ دەگرێت. سەلکی ڕەگەگەی نیشاستەیەکی لەئاودا تواوەی تێدایە؛ جۆری( glucomannan) و هەم وەک دەرمان سوودی لێوەردەگیرێت وەک نەرمکەرەوە و یارمەتی دەرە بۆ هەرسکردن و کۆڵۆن، هەم وەک داروو بۆ دروستکردنی کێیک و شیرینی و بەستەنی کەڵکی لێوەردەگیرێت لەبەرئەوەی چێژێکی شیرین هەیە.

2 –  گیایەکی پاییزییە گەڵای وەکوو ئەسپنگ وایە، گولێکی گچکەی زەرد دەگرێت.{ هەژار، ل، }{ گیوی، ل، 555}

   پۆلێنکردنی زانستی  

فەرمانڕەوایی

هۆبە 

 پۆل

 پلە

خێزان

چەشن

جۆر

 جیهانی ڕووەک

 تۆوداپۆشراوەکان کاسەی گوڵدارەکان هەلیونینەکان ئۆرکیدیۆئاساکان  سالمە

.

.

___________

سالمە/Salme: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییە ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێیینە، کە ناوێکی خوازراوە لە جوانی گوڵی سالمەوە.

:: سالمە سەید خان.

.

.

_____________

سالمە/salime: ن:[ زیند] قۆزاخەی ئاوریشمی هەڵکراو.{ گیوی، ل، 555}

.

.

.

.