شووڵ/şûľ: ن:[ ڕوو][ شەم] شووارک، شووڵک، تووڵ : لکەداری باریک و درێژی بڕاوی دارەبی و .{ هەژار، ل، 478}.{ گیو، ل، 650}.   

شووڵین/şûľîn: ئان:[ شووڵ+ ئین] لە شووڵ سازێندرابێت. 

 هەندێ تشت و کەرەستە کە لە شووڵ دروستدەکرێت 

چەپەر/çeper: ن:[ تشت] دەرگای لەشووڵ چنراو.{ هەژار، ل، 624} 

خەڵێف/xeľêf: ن: پلوورە ( هـ)، پێتاگ_ پێتاگێ، خێلێف، زەمبیلی هەنگان، شەڵخە، کادی مێش، کەوار_ گەوار، کۆچمێش، کوورەی هەنگانە، مێشان : پلوورەی تووڵێنی هەنگ، ماڵی مێشەنگوین کە لە شووڵ دەی تەنن.

قەبانجەرە/qebanicere: ن:[ کەرەستە] بنەگۆزەی لە شووڵ چنراو

قووڵینە/qûľîne: نتـ:[ کەرەستە][ قووڵ+ ئینە] پڵاوپاڵێوێنە، سەوەتە : دەفرێکی شووڵین قووڵی زار ئاوەڵەیە. 

هیسر/hîsir: ن:[ تشت] کەندووی بە شووڵ تەنراو.

.

.

.

.