قلیش/qilîş: ن:[ کە] قەڵەش، قەڵەشت، تڵیش : درزبردنی میوە و تشتی تر.{ گیو، ل، 710}
قلیشان/qilîşan: کتن:[ هـ] قەڵەشان _ قەڵشین : درزبردنی تشت.
قڵیش/qiľîş: ن: تڵیش.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 244}.
1 – شەق : درزی گەورەی تشت : وەکو کەلێنێک لە دار و دیوار یان بنمیچ یان درزی دەزوویی( باریک وەکو تەڵی پرچ) وەکو ئەوەی لەناو خۆڵی قوڕییدا هەیە یان قڵیشیکی گەورە کە نیشانەی سەرەتای هەرەس هێنانی لێژییەکە.{ خاڵ، ب2، ل، 332}{ پەیمانی ڕەنج، ل، 71}
2 – درزی گوشاد.
3 – شەقار، خومخورک.[ ئینگـ : crack , split , crevice]{ فەرهەنگی شارەزوور، ل، 415}
قڵیشان/qiľîşan: کتن:
1 – درزبردنی شت.
2 – لەبەریەکچوون، لەیەکبوونەوە.[ ئینگـ : fissure].{ پەیمانی ڕەنج، ل، 168}
قڵیشانەوە/qiľîşanewe: کتن: دووبارە قڵیشان : دەمدانەوە، درزتێکەوتن.
:: قڵیشان بەکاریگەری شەکەتکردن [ ئینگـ : crack by fatigue]{ پەیمانی ڕەنج، ل، 71}.
:: قڵیشان بەکاریگەری گرژبوونەوە [ ئینگـ : crack by shrinkage]
قڵیشاندن/qiľîşandin: کتپ: تڵێشاندن، قەڵەشاندن : لەتکردنی دار و چشتی تر بە تیغ.
1 – درزپێدان.
:: دارەکەم بە تەورەکە قڵێشاند.
2 – لەبەریەکبردن.
قڵیشاندنەوە/qiľîşandinewe: کتپ: دووبارە قڵیشاندن.
:: قڵیشاندنەوە بە تیغ.
قڵیشانن/qiľîşanin: کتپ:[ ئەردە] قڵیشاندن.
قڵیشاننەوە/qiľîşaninewe: کتپ: قڵێشاندنەوە.
قڵیشاو/qiľîşaw: ئانفا:[ قڵیشان] تڵیشاو، قەڵەشاو : هەر تشتێک کە قلێشی تێبووبێت.
1 – درزبردوو، شەقبوو، جیاکراوە، دووپارچەبوو.[ ئینگـ : split ]{ پەیمانی ڕەنج، ل، 526}
2 – لەبەریەک چووگ.
:: داخورانی قڵیشاو.[ ئینگـ : cracking corrosion].{ پەیمانی ڕەنج، ل، 71}
:: قوڕی قڵیشاو.[ ئینگـ : fissured cley].{ پەیمانی ڕەنج، ل، 168}
قڵیشاوە/qiľîşawe: نفا: تڵیشاوە
قڵیشە/qiľîşe: ن:[ هـ] قلێش.{ وشەنامە، ل، 708}
قڵیش ئەنە بییەی/qiľîş ene bîyey: کتن:[ هـ] قڵیش بییەیەنە( هـ)، قڵیش تێبوون.
قڵیش ئەنەکریای/qiľîş ene kiryay: کتن:[ هـ] قڵیش تێکران.
قڵیش ئەنەکۆتەی/qiľîş ene kotey: کتن:[ هـ] قڵیش کۆتەیەنە _ قڵیش کۆتەینە( هـ)، قڵیش تێکەوتن.
قڵیش ئەنەکەرڎەی/qiľîş ene kerđey: کتن:[ هـ] قڵیش تێکردن.
قڵیش بەرڎەی/qiľîş berđey: کتن:[ هـ] قڵیش بردن.
قڵیشبردن/qiľîşbirdin: کتن: قڵیشان.{ خاڵ، ب2، ل، 332}
قڵیشتێکەوتن/qiľîştêkewtin: کتن:[ قڵیش+ تێکەوتن][ ئینگـ : have / show a crack or crevice].
قڵیش قڵیش/qiľîş qiľîş: کتن:[ هـ] تڵیش تڵیش.
قڵیشنای/qiľîşinay: کتپ:[ هـ] قڵیشاندن.
قڵیشیا/qiľîşiya: ف:[ هـ] قڵیشێ.{ وشەنامە، ل، 708}.
قڵیشیان/qiľîşiyan: کتن: قڵیشان.
قڵیشیاو/qiľîşiyaw: ئانفا: قلیشاو.{ هەژار، ل، 557}
قڵیشیای/qiľîşiyay: کتن:[ هـ] ترەکیایی، ترەکین، قەڵشتن، قەڵشان، قەڵەشاندن، قڵیشان.{ گیو، ل، 710}
بەرگری ڕاکێشانی قڵیشان/pêqiľîşan: کتن:[ ئەند][ ئینگـ : splitting tensile]{ پەیمانی ڕەنج، ل، 527}
پێقڵیشان/pêqiľîşan: کتن:[ پێ+ قلیشان] قلیشانی پا.
داقڵیشاندن/daqiľîşandin: کتپ: [ ئینگـ : cause to crack , chap( of skin)]{ فەرهەنگی شارەزوور، ل، 415}
.
.
.
.