پۆوتان ¹ /boşayî poûtan: نتـ:[ پیشە][ پۆ+ و+ تان] تانوپۆ.
{
لە ڕۆژێ هەڵدرا ئەم کۆنە خەیمەی تان و پۆ شینە
لە سایەیدا شەرابی بەزمی عوشرەت گریە جۆشینە
}{ مەحوی}
.
.
___________________
پۆوتان ² /boşayî poûtan: نتـ:[ بیر][ پۆ+ و+ تان] [ ئینگـ : pros and cons]
1 – دوو هێڵ یەکێکیان ئاسۆیی و ئەوی دیکەیان ستوونی بێت، کەیەکتر ببڕن لە خاڵێکدا.
2 – لایەنی باشەو و خراپی مژارێک.
تێبینی |
بۆ ئەم زاراوە بیرکاریی یەی زانستی؛ سوود لە زاراوەی پیشەی تەونگەری و جۆڵایی وەرگیراوە. بەڵام نازانم کاکم ماموەستا ئەم جۆرە سازاندنەی سازاندووە. دەستی خۆش بێت. |
{
خاسەکەوی لە بەندەنێ
دیتم خۆش خۆش پێدەکەنێ
بەچی ؟، بەکێ ؟، بەمن، بەتۆ
بەژینی وا بێ تان و پۆ.
}{ ئاوات}
ئەندازەی پۆوتان/boşayî poûtan: نتـ:[ بیر]
ڕووتەختی پۆوتان/řûtexitî poûtan: نتـ:[ بیر]
بۆشایی پۆوتان/boşayî poûtan: نتـ:[ بیر][ بۆشایی+ پۆوتان] مەبەستمان لەیەکتربڕینی هەرسێک تەوەرەی X, Y, Z لە خاڵی سفر، سفر و سفرا دا بەشێوەیەک هەرسێکیان ئەستوونن لەسەر ئەوی ترییان.[ ئینگـ : 3D coordinate system]
سیستێمی پۆوتان/sîstêmî poûtan: نتـ:[ بیر][ ئینگـ :Coordinate system]
.
.
.
.