کوێرە/kwêre: نچ:[ کوێر+ ئە]

1 – کوێری.

2 – لەزمانی کوردیدا بڕگەی کوێرە هەم وەک پێشگر و هەم وەک پاشگر ڕۆڵ دەبینێت لەسازکردنی وشەی لێکدراو. 

3 – داخراو.  

  گوڵبژێرێک وەک پێشگر 

کوێرەبیر/kwêrebîr: نتـ:[ ئەند][ کوێر+ ئە+ بیر] ئەو بیرەیە کە بەجێ هێڵدراوە و ئێستا سوودی لێوەرناگیڕێت، وە کۆنە بەهۆی بە جێهێشتنی خاوەنەکەی وەیان بەهۆی خراپی بیرەکە یان ئاوی کەم بووە وەیان زیادبوونی ئاستی سوێرێتی ئاوەکەیەوە. [ ئینگـ: abandoned well]{ زاراوەکانی ئاو، ل، 9}

کوێرەجۆگە/kwêrecoge: نتـ: کوێرە بۆڕی.[ ئینگـ: Blind lode]

کوێرەخەڵووز/kwêre xeľûz: نتـ:[ کیمیـ] بێ گڕ دەسووتێت.[ ئینگـ: Blind coal]

کوێرەدەرگا/kwêrderga: نتـ: دەگای داخراو.[ blind door]

کوێرەدۆڵ/kwêrdoľ: نتـ:[ جێۆ] دۆڵێکی داخراو.[ blind valley]

کوێرەڕێ/kwêreřê: نتـ:[ کوێرە+ ڕێ] رێ کۆرک( باد)، کوێرە ڕێگە، ڕێگای داخراو.[ ئینگـ: blind alley].

کوێرەڕێوی/kwêreřêwî: ن: رووڤی کۆر: rûvîkor, ڕیڤیکۆر: rîvîkore.[ ئینگـ: blind gut].

کوێرەشوێن/kwêreşwên: نتـ:[ کوێر+ ئە+ شوێن] شوێنێکی داخراو.          

کوێرەکانی/kwêrekanî: نتـ:[کوێر+ ئە+ کانی] بێڵو: سەرچاوەیەک کەلەبەهاردا بژێتەوە.

کوێرەکۆڵان/kwêkoľan: نتـ:[ ئەند] پێچی ڕێگای داخراو.[ blind corner]

کوێرەلووەکان/kwêreluwekan: نتـ: توێ: کوێرەگلاندەکان.        

کوێرە ماسی/kwêremasî: نتـ: ماسی یەک کۆرەیە.[ ئینگـ: blindfish]

کوێرەمێروولە/kwêremêrule: ن: جۆرە مێروولەیەکەو ڕێ دەناسێتەوە.[ ئینگـ: blind ant ,Dorylus].

  گوڵبژێرێک وەک پاشگر 

ڕیخۆڵەکوێرە/řîxoľekiwêre: نتـ:[ نخ][ ڕیخۆڵە+ کوێرە] ئاپاندیس.

شەمشەمەکوێرە/şemşemekwêre: نتـ:[ زیند]

گرێکوێرە/girê kwêre: نتـ:[ گرێ+ کوێرە] گرێ کۆرە : گرێیەکە کە زۆر بە گران بکرێتەوە.

مشکەکوێرە/mişkekwêre: نتـ:[ زیند] جۆرە مشکێکی کێوی کلک کوڵە، لە مشکی ماڵی گەورەترە.{ فەرهەنگی خاڵ، ل، }

.

.

.

.