کوێر/kiwêr: ن:[ نخ] کۆر _ کۆرە، کوورێ، نابین _ نابینا( کناو)، نەبین _ نەبینا( کباک) : کەسەێک کە چاوی نەبینێت، زۆربەی چار چاوی هەموو ڕەشە، ڕۆشنایی ناگاتە ناو چاوی. هەندێک کەس کە لە دایک دەبن کوێرن، هەندێکی دیکە بە هۆێ ڕووداوەو تووش دەبن.[ ئینگـ : cecum ,diverticulum , blind]
{
نه بۆ کوێر ههڵپهڕه و
نه بۆ کهڕ گۆرانی بڵێ
}
هۆکارەکانی کوێربوون |
ئاوی سپی چاو/awî sipî çaw: نتـ:[ نخ] کاتاراکت، ئاڤاسپی، ئاوی سپی، ئاوی مرواری : ئاوی مردار لە چاودا . بریتییە لە لێلبوونی زەڕەبینی چاو کزبوونی هێزی بینینی چاو بە هۆی پیری و هەندێک نەخۆشییەوە. ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 47,8 % لە جیهاندا.[ ئینگـ: cataract].
ئاوی ڕەشی چاو/awî řeşî çaw: نتـ:[ نخ] گلۆکۆما، ئاوی شینی چاو، شیناوی چاو: تەمێکە پەلەزەی چاو پەیدادەبێت و دەبێتە هۆی کوێری. ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 12,3 % لە جیهاندا.[ ئینگـ: Glavcoma].
پەڵەی دانەدواوە/peľey danediwawe: نتـ:[ نخ] لەکەی دانەدواوە پەیوەندی بە پیربوونەوە هەیە. ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 8,7 % لە جیهاندا.[ ئینگـ: macular degeneration (AMD)].
خۆرەی گلێنە/xorey gilêne: نتـ:[ نخ] برینداربوونی یان تووش بوونی پەردەی تەنکی چاو، ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 5,1 % لە جیهاندا.[ ئینگـ: Corneal ulcer].
سەوزکوێر/kiwêr: نتـ: سەوزە کوێرێ.[ لا: achloropsia]{ پەزیشکی، ل، 19}.
کوێربوونی شەکەرە/kiwêrbûnî şekere: نتـ:[ نخ] بەهۆی بەرزی ڕێژەی شەکر لە نەخۆشەکەدا بۆری خوێنی ناو سۆمای چاو تێکدەدات. ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 4,8 % لە جیهاندا.[ ئینگـ: diabetic retinopathy].
وەردێنە/werdêne: نتـ:[ نخ] باسمە، بەتری، بۆخۆیی، بێخوێیی، تەراخوما _ تەراخوومە، بیرۆڤاچاڤێ (باد)، چاوئێشەی گرێ گرێ : ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 3,6 % لە جیهاندا.[ ئینگـ : trachoma].
کوێربوون/kiwêrbûn: ن: بەستران.
{
}{ کوردی}
کوێرک/kiwêrik::
کوێرکردن/kiwêrkirdin کتپ:
:: ئەو ژنە کوردە ئێزدییەی 20 مانگ خۆی کوێر و لاڵ کرد.{ باسنیوز}
{
ئەو چاوە جوانەی نێرگسی کوێرکرد
بەستەڵەک دەستی( خانمەڵ)ی لێبرد
}{ پیرەمێرد}.
کوێرکوێرانە/kiwêrkiwêrane: نتـ:[] چاوبەستە، چاڤ گرێدایی.
کوێروو/kiwêrû::
کوێرێتی/kiwêrêtî: ئاکتـ: کۆرەیی.[ ئینگـ: blindly]
کوێری/kiwêrî: نچ: شەڤ ڕەشی، کۆرانی، کۆرەیی، کۆرایی.[ ئینگـ: blindness]
بەکوێرانە/kiwêr: ئاکتـ:[ بە+ کوێر+ ئانە]
خاڵی کوێربوون/xaľîkiwêrbûn: نتـ:
خۆکوێرکردن/xo kiwêr kirdin: کتن:
ریخۆڵەکوێرە/kiwêr: نتـ:[ نخ] ئەپاندیس.
شەوکوێر/şewkiwêr: ن:[ نخ][ شەو+ کوێر] شەڤ کۆر.[ ئینگـ: Night blind]
هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە/kiwêr: نتـ:[ نخ] ئەپاندیس.
.
.
____________________
کوێر/kiwêr: ئان: داخراو.
کوێرانە/kiwêrane: ئانتـ:[ کوێر+ ئانە] بەخۆرای، بێ هودە، هەلەشەیی.
کوێراو/kiwêraw: نتـ:[ کوێر+ ئاو] ئاوێکە لە هاوین یان پاییز دا ووشک دەکات.
کوێرەجۆگە/kiwêrecoge: ن: کوێرە بۆڕی.[ ئینگـ: Blind lode]
کوێرە خەڵووز/kiwêre xeľûz: نتـ:[ کیمیـ] بێ گڕ دەسووتێت.[ ئینگـ: Blind coal]
کوێرە دەرگا/kiwêrderga: نتـ: دەگای داخراو.[ blind door]
کوێرە دۆڵ/kiwêrdoľ: نتـ:[ جێۆ] دۆڵێکی داخراو. [ blind valley]
کوێرە ڕێ/kiwêre řê: نتـ:[ کوێرە+ ڕێ] رێ کۆرک( باد)، کوێرە ڕێگە، ڕێگای داخراو.[ ئینگـ: blind alley].
کوێرە ڕێوی/kiwêre řêwî: ن: رووڤی کۆر: rûvîkor, ڕیڤیکۆر: rîvîkore.[ ئینگـ: blind gut].
کوێرە شوێن/kiwêrešiwên: نتـ:[ کوێر+ ئە+ شوێن] شوێنێکی داخراو.
کوێرەکانی/kiwêrekanî: نتـ:[کوێر+ ئە+ کانی] بێڵو: سەرچاوەیەک کەلەبەهاردا بژێتەوە.
کوێرە کۆڵان/kiwêrdoľ: نتـ:[ ئەند] پێچی ڕێگای داخراو.[ blind corner]
کوێرە لووەکان/kiwêre luwekan: نتـ: توێ: کوێرەگلاندەکان.
کوێرە ماسی/kiwêre masî: نتـ: ماسی یەک کۆرەیە.[ ئینگـ: blindfish]
کوێرە مێروولە/kiwêre mêrule: ن: جۆرە مێروولەیەکەو ڕێ دەناسێتەوە.[ ئینگـ: blind ant ,Dorylus].
کوێرەوار/kiwêrewar: ئان: کۆرەوار: بە کابرایەک دەگوترێت هەستی تێگەیشتنی زۆربێت تا ئەوەی بەنەخوێندەوارێک بگووترێت.
کوێرەواری/kiwêrewarî: نچ: کۆرەواری.
کوێرەوەر/kiwêrewer: ئان: بەرەنجی هەژارێک دەگوترێت کە حەسانەوەوتێربوونی تێدا نەبێت.
کوێرەوەری/kiwêrewerî: نچ:[کوێر+ ئە+ وەر+ئی] ئاهەأا، ئاشی.
کوێری بەفر/kiwêrî befir:
کوێری دەروونی/kiwêrî derûnî:
دڵێکی کوێر/diľêkî kiwêr: ئانتـ:
وەجاخ کوێر/wecax kiwêr: ئانتـ:[ وەجاخ+ کوێر] ئەو کەسەیە کە منداڵێکی لە پاش خۆی بەجێ نەهێشتبیت.
.
.
.
.