لووا/luwa: ف:[ هـ][ لووای] بزووت، جووڵا، ڕۆی، ڕۆیشت، لەوی، لوا.{ مەردۆخ، ب، ل، 504}
لووان/luwan: کتن:[ هـ][ کە]
1 – ڕۆیشتن، کۆکی، ڕێککەوتن، لووای.
2 – گوونجان و هەڵسووڕان.
:: بۆم نالووێ.{ خاڵ، ل، 428}
لووای/luway: کتن:[ هـ] چوون، سازان، ڕێککەوتن، ڕۆیشتن، ڕۆین.
لووە/luwe: ف:[ هـ][ کە] بڕۆ، بچۆ.
لووای بەرە/luway bere: کتن: چوونەدەرەوە، وەرکەوتن.{ گیوی، ل، 839}.
لووای چۆ/luway ço: کتن:[ هـ] شی بوونەوە و لێ ڕۆیین.
لووایۆ/luwayo: کتن:[ هـ] چوونەوە.
لووای یەرە/luway yere: کتن:[ هـ] لووایرە( هـ)، ڕۆچوون، داچوون، چەقین.
لووای یەنە/luway yene: کتن:[ هـ] لوواینە، تێچوون، چوونەناو.{ وشەنامە، ل، 854}
.
.
_____________
1 – بەرگن، پورت : خوری کارییلە کەهێشتا بەبووە بەساڵەوەختە. کەبوو بە( مەڕ) پێی دەگوترێت( خوری) یان( ڕوینگ).
2 – [ ژا] تووکی بەرخانە.{ گیوی، ل، 839}.
.
.
_____________
لووان/luwa: ن:[ کباش، فە] چیینی.
.
.
.
.