خوری¹/xurî: ن:[ هـ] بلوول(دەر)، پەژم( هـ)، پەشم( زەن، ڕۆژ)، پەشی، پۆر( کباک)، تووکی مەڕە( شەم)، جەزوو( کباک)، خری( هەر)، کولک، هەرێ _ هەری : تاڵی خۆری بەوە دەناسرێتەوە کە باریکە و توانای چەماندنەوە و گوڕمیلەبوونی هەیە و پرچی پێستی هەندێک ئاژەڵی شێردەرە، بەناوبانگترینیان مەڕە. خوری کەرەستەیەکی خاوی چنینە، دەڕێسترێت، بۆ دەزوو و داو، پاشان ئامادە دەکرێت بۆ لباد یان بەرهەمێکی دیکە. تاڵی خوری بۆ ڕاکێشان پتەو نیە، لەبەرئەوە گوریسی پێ دروست ناکرێت. مێژوو دەریخستووە درێژی تاڵی خوری مەڕکێوی کورتتر بووە لە ئێستاکێ واتا 9.000 ساڵ پێش ئەم دەمە. بەخێوکردنی مەڕ یان ماڵی کردنی مەڕ دەگەڕێتەوە بۆ 6000 ساڵ لە دەوروبەری ئێران. کۆنترین چنینی پۆشاکی خوری لە نێوان 2.000 – 3.000 ساڵ پێش ئەم سەردەمە بووە.[ ئینگـ : wool]  

بێجگە لە مەڕ هەندێ ئاژەڵی دیکەش هەن بە تووکی پێستیان دەگووترێت خوری ئەوانیش : ووشتر، لاماپاکۆس : Lama Pacos  ڤیکونا : Vicugna، لاما گلاما : Lama glama، لە چیای ئادنێس : Andes لە کیشوەری ئەمەریکای لاتینی.

:: جۆڵا لە کوردستاندا بە خوری جاجم، بەرماڵ، لفکە، ڕاخەر، بەڕە، ڕانک، فەرش دروست دەکرێت. 

خوری بەرخ/xurî berx: نتـ:[ خوری+ بەرخ]  فەرەنجی لە خوری بەرخ دروست دەکرێت، کاتێک لە وەرزی بەهاردا خاوەن ڕانەکان ئاژەڵەکانیان دەپاچنەوە خوری بەرخەکان بەجیا دادەنێن چونکە بە بەراوورد بە خوری مەڕ نەرمترە، کە پێی دەوترێت( بەرگن).{ جام کوردی

خوری بەردین/xurî berdîn: نتـ:[ خوری+ بەردین] ماددەیەکی دابڕکەرە. [ ئینگـ : rock wool ]

خوری بڕ/xurîbiř: نفا:[ خوری+ بڕ(بڕین)] برێنەکەر. [ ئینگـ : shearer]

خوری بڕینەوە/xurî biřnewe: كتن:[ خوری+ بڕینەوە] برێنەکردن، پاچینەوە، مەڕبڕینەوە، قووبڕینەوە.[ ئینگـ : shearing clipping]

:: لەدێرزەمانەوە لە کوردستاندا، کاتێک لە وەرزی گەرمادا دێت ئاژەڵی مەڕ، لە نێر و مێ برینەکراون.

خوری پۆڵا /xurî poľa: نتـ:[ خوری+ پۆڵا] ووردە پۆڵایەکە بۆ پاکردنەوە و سافکردن بەکاردێت [ ئینگـ : steel wool]

خوری ڕێسراو/xurî řêsiraw: نتـ:[ خوری+ ڕێسراو] بەن. [ ئینگـ : woolen yarn, worsted] 

خوری شووشەیی/xurî şûşeyî: نتـ:[ خوری+ ڕێسراو] ڕیشاڵی شووشە، ناسووتێت و وورد نابێت، دەخرێتە ناو قاپی فەخووری و دەفری شووشە دژی شکان.[ ئینگـ : glas wool]

خوری کانزایی/xurî kanzayî: نتـ:[ خوری+ کانزایی] ماددەیەکە لە خوری دەچێت، لە جۆرە قوڕێکی تایبەت دروست دەکرێت، دژی ئاگر و بەربەستی گەرمی و دەنگ بڕین بەکاردێت.[ ئینگـ : mineral wool]

خوری فەیلەسوف/xurî feylesuf: نتـ:[ خوری+ فەیلەسوف] تۆزێکی سپییە لە ئۆکسیدی زینک لە ئەنجامی سووتانی زینک لەهەوا دا پێکدێت، بەشێوەی بۆیەیی سپی بەکاردێت.[ ئینگـ : flowers of zinc, nihil album]{ کەمالنامە، ل، 711}.

خوری لێبوونەوە/xurî lêbûnewe: کتن:[ ] پەرتین(کباک)، تووک و پەڕلێبوونەوە.

خوریی/xurîy: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە خورییەوە هەبێت. [ ئینگـ : woolen] 

.

.

_________________________________

خوری²/xurî: ن:[ نخ] خروێرکە، گروێیی، ئاوڵە.

خوریک/xurîk: ن:[ باد، هـ] خروێرکە.

خوریکاوی/xurîkawî: نچ:[ هـ] گروێ، ئاوڵاوی.

.

.

.

.