ئێلێکترۆن/êlêktron:ن:[ بیا][ فیز][ گر : ήλεκτρον ، ئینگـ : electron ]
ئێلێكترۆن یان ئهلهكترۆن ده‌گه‌ڵ پرۆتۆن و نیۆترۆن به‌ردی یناخهی ئه‌تۆم پێكدێنن. بارگه‌ی ئێلێكتریكێكهی -1،6 × 10-19كۆولۆمبه و چڕی له‌سه‌ر 9،11 × 10-31 كیلۆگرامه. ئه‌مه وا ده‌كات 1800 كه‌ره‌ت سووكتربێت له پرۆتۆن. هه‌مان هه‌ڵگری بارگهكردنه به‌لام به نێگه‌تیڤ.
ئهلهكترۆن لیپتۆنێكه، وه به‌گه‌ردێكی بناخه‌یی ده‌ژمێردرێت. واتا پێكه‌وه به‌ندنیه به گه‌ردی بچووكترهوه، خولێكی هه‌یه به‌نیو، كه ئه‌مه بۆ خۆی ده‌بێته فێرمۆین، واتا به‌رده‌وامی ده‌بێت له ستاستكی سووڕی فێرمی. ئه‌و بارگه‌ی جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ری پێی ده‌گووترێت پۆزیترۆن، كه هه‌مان چڕی و سووڕ و ژماره‌ی بارگهكراوی هه‌یه به‌لام به پۆزه‌تیڤ. ئه‌له‌كترۆنه‌كان له توێژی گۆی ئه‌تۆمدا كۆده‌بنه‌وه. له ساكارترین ئه‌تۆم وه‌ك هێبیۆم و بۆینت جێگای دوو ئهلهكترۆن هه‌یه، به‌لام له قورسترین ئه‌تۆم جێگای هه‌شت ئه‌تۆم هه‌یه. ئه‌له‌كترۆنه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ندن به توێژی ئه‌تۆمه‌وه، به‌لام له كاتێكدا ئه‌تۆمه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن كه خۆیان خاڵی یان بارگاوی بكه‌ن، ئه‌و كاته ئه‌له‌كترۆنه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن له نێو گه‌لێك له ئه‌تۆمه‌كان، ئه‌وكاته گه‌شتی ئهلهكترۆنی ڕوو ده‌دات. كه پێی ده‌گووترێت ته‌وژمی ئه‌له‌كتریك/ ئێلێكتریكی. خێرایی ئهلهكترۆنی لاوازن به گوێره‌ی خیرایی تیشك. ئه‌م خێرایی یه‌ش بهگالڤانۆ مه‌تر ده‌پێورێت.
.
.
.
.