ئائل/ail: ن: زۆردار، ناڕەوا. ئائلبوون/ailbûn: کتن:[ ئائل+ بوون] زۆرداربوون. تێبینی یەکەمین وشەی لێکدراوە لە زمانی کوردییدا، کە چاوگی( بوون)ی یاردیدەدەر دەلکێت بەوشەی (ئائل) ـەوە و دەیکات بە فرمانێکی تێنەپەڕ. ئائلی/ailî: نچ: زۆرداری، ستەم. . . . .