ئە/e: ف:[ بوون]
بوون/bûn: كتن:[ پەهلەوی: بووتەن][ فار: بوودەن][ كو: بوون][ ئامرازی یاریكاری تێنەپەڕە] بییەی( هـ).
| لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
| گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
| بەڤەئیت | Tauub | |
1) ئامادەبوونی گیاندار لەشتێک:- بوویین، هەبوون. :: ئەم كەلاوانە جاران شاربوون. :: ئێرە قەت ئاوەدانی لێنەبووە. :: ڕۆستەم پاڵەوان بوو. :: ئەم كوڕە دەبێتە زانایەكی گەورە. :: بانەبێتە پیاو ؟.
2) گۆڕان لە نەمامی گیاو سەوزە:- :: تووتنەكەی شەماڵ باش بووە. :: هێشتا باینجانەكانی كوێخا تۆفیق نەبوون.
3) پێگەیشتنی هەندێک خواردەمەنی:- :: ئەم چایە هێشتا نەبووە بیخەرەوەسەر ئاوور. :: قوبلێەكەی زۆر باش لێندراوە بەڵام تۆزێكی ماوە ببێت.
4) قەوارە.
بوونەماڵ/bûnemaľ: كتن:[ بوونە( بوون+ ئە)+ ماڵ] ساغ بوونەوەبەسەركەسێكدا.
بوونەموگناتیس/bûnemugnatis: كتن:[ فیز][ بوونە+ موگناتیس]
بوونەوە/bûnewe: كتپ:[ بوون+ ئەوە] دووبارەوەبوون، دیسان ڕوو لەبوون كردنەوە. بووژانەوەی مرۆڤ لەدوای لێكەوتنی.
بوونەهۆ/bûne ho: كتن:[ بوونە+ هۆ] بوونە سەبەب.
بوون بەئاو/bûn beaw: كتن:[ بوون+ بە+ ئاو] توانەوە، تەریق بوونەوە، شەرم گرتن، بەخۆیداشكایەوە.
بوونە بەبەرد/bûne be berd: كتن:[ بوون+ بە+ بەرد] بوونەكلس، ووشک بوون: گٶڕانی ماددەی نەرمی لەشی گیاندارو ڕووەكی مردوو بۆ ماددەیەكی كانزایی ڕەق لە ژێر زەویدا.
بوون بەتەختە/bûn be texte: كتن:[ بوون+ بە+ تەختە] گۆڕانی قەد و لاسكی نەرمی ڕووەك بۆ تەختە.
بوون بەسەهۆڵ/bûn be sehoľ: كتن:[ بوون+ بە+ سەهۆڵ] بەستن، قەرسین ، ڕچیان، ڕچین.
بوون بەگرێ/bûn be girê: كتن:[ بوون+ بە+ گرێ] دوومەڵ دەركردن.
بوونونەبوون/bûnû nebûn: نتـ:[ بوون+ و+ نە+ بوون] سامان.
بوونی/bûnî: كتن، نچ:[ ؟ ] لووان، گونجان، دەستدان.
پێوەبوون/pêwebûn: کتپ:[ پێوە+ بوون] پۆبییەی( هـ).
.
بوونەبوون/bûnebûn: كتن:[ کباک] ڕووشە، قۆرت، هەنگامە، كارەسات.
بوونتاڤ/bûntav: ن:[ کباک][ كەش] تیشک و بروسكێكە بەڵان نەكەوێتە سەرزەوی.
.
.