پڕژ/piřij: ن: ئاخمە، پژ(کباک)، پرش، پەڕش، پەرش، پەخش : شتی بە کۆمەڵی لێکبڵاو.

پڕژان/piřijan: کتن:[ پڕژ+ ئان] پڕژیان.

1 – لێک بڵاوبوونەوەی و رژانی شتی وورد و بەکۆمەڵ لەیەک.

2 – بڵاوبوونەوەی ئاو بە دڵۆپ و بەتێکڕایی.

پڕژاندن/piřijandin: کتپ:

1 – بڵاوکردنەوەی شتی ووردە بەسەر زەوی و دەوروبەردا.

:: تۆوپڕژاندن.

2 – بڵاوکردنەوەی ئاو و ئاوەکی بەکۆمەڵە دڵۆپ.

پڕژوبڵاو/piřijûbiľaw: ئانتـ:[ پڕژ+ و+ بڵاو] حاڵی هەر شتێکی ووردی بەکۆمەڵ لێکبڵاو، پڕشوبڵاو، پەرشوبڵاو، پەرتوبڵاو.

پڕژوبڵاوبوون/piřijûbiľawbûn: کتن:[ پڕژوبڵاو+ بوون] لێک پڕدان و بڵاوبوونەووەی بەکۆمەڵی شتێک، پەڕشوبڵاوبوون، پەرتوبڵاوبوون.  

پڕژوبڵاوکردن/piřijûbiľawkirdin: کتپ:[ پڕژوبڵاو+ کردن] بڵاوکردنەوەی بەکۆمەڵی شتێک لەیەکتر، پەرشوبڵاوکردن، پەرتو بڵاوکردن.

.

.

.

.