دەرهاتگ/derhatig: ئانفا:[ رۆژک، سنـ][ دەرهاتن] دەرهاتوو.
1 – دەركێشڕاو بۆ دەرەوە،
2 – فێرەكاركراو، ڕاهێندراو.
دەرهاتن/derhatin: كتن:[ دەر+ هاتن]
1 – كۆتای بەژیانهێنان، كێشران، كنیان.{ مەردۆخ، ب، ل، }
:: گیان دەرهاتن :c گیان کێشران.
2 – سەوزبوون، سەرهەڵدان، چەكەرەكێشان، سەردەرهێنان بۆشینایی.
3 – خۆركەفتن، سەردەرهێنان، سەرهەڵادران، هەڵاتن، هەڵهاتن : دەرکەوتن لە ئاسۆوە، دەركەوتنی رۆژ، مانگو ئەستێرە.
4 – دەركێشان، کێشیان : بۆ تیروخەنجەروكێرد.
:: هەڵکێشرانی شمشێر.
5 – سەركێشی كردن.
:: دەرهاتن لەژێرڕكێفی ئاغا.
6 – پوختەبوون تەواوبوونی شتێک : لێبوونەوە، هاتنەدەر، دەرچوون.
:: گاسنەكە لای ئاسنگەرە دەرهات.
7 – لەجێچوونی ئەندامی لەش
:: سامان دەستی دەرهاتووە.
8 – ئاومسین، هەڵماسیان، پەنام، پەشام، ئاوسان
:: زامەكی دەرهاتووە.
9 – ڕاهاتن لەكار.
10 -[ هـ] بەرامای.
دەرهاتوو/derhatû: ئانفا:[ دەرهاتن] دەراتوو، دەركەوتوو : مەردووم، شتێک، یان بابەتێک پوختە بووبێت.
:: شەپۆل پارێزەرێكی دەرهاتووە :c لەكارەكەی خۆی بەتەواوی شارەزابووە.
تیادەرهاتن/tiyaderhatin: كتن:[ تیا+ دەرهاتن]
جیقدەرهاتن/cîqderhatin: كتن:[ جیق+ دەرهاتن]
1 – ناوزگ و هەناوبڵاوبوون.
:: ڕێکم کوشی جیقی دەرهات.{ مەردۆخ، ب، ل، }
2 – فلیقانەوە.
جاڤدەرهاتن/çavderhatin: كتن:
دایقدەرهاتن/dayiqderhatin: كتن:[ دایق+ دەرهاتن] چارەکردن. گەردەن گرتن : بەرەنگاربوونەوە گرتنەئەستۆ.{ مەردۆخ، ب، ل، }
ددان دەرهاتن/ddianderhatin: كتن:[ ددان+ دەرهاتن] سەوزبوون، سەردەرهێنان، ڕوان.
دڵدەرهاتن/diľderhatin: كتن:[ دڵ+ دەرهاتن] سوێ بوونەوە
گیان دەرهاتن/giyanderhatin: كتن:[ گیان+ دەرهاتن]
لەپێست دەرهاتن/lepêst derhatin: كتن:[ لەپێست+ دەرهاتن] گوران( خوار).
لێدەرهاتن/lêderhatin: كتن:
هەناسەدەرهاتن/henasederhatin: كتن:[ هەناسە+ دەرهاتن] نەفەس کێشان، هەناسەدان
.
.
.
.