کال ¹ /kal: ن:[ کباک]
1 – پیر، بابوباپیران، خزم و خوێش.
:: کال وکالک.
2 – کەڤن.
کالبوون/kal: ن:[ کباک] پیربوون، پیرکردن.
.
.
___________
کال ² /kal: ئان: خەم، پەرۆش، هەناسەی کال: هەناسەی پەرۆشاوی.
.
.
___________
کال ³ /kal: ن:[ ئاژ] بزنی نێوچاوان سپی.
:: بزنی کال : بزنێکە لەدەم وچاویدا خەتێ زەرد هەبێت.
بەبزنێکی ڕەش دەگوترێت، کە گووێییەکانی زەردێکی قاوەیی بێت یان بنگووێێ سوور یان زەرد یان سپی بێت یان ناوچەوانی سوور بێت و سپی.
.
.
____________
کال 4 /kal: ن:[ کباک، باد] کاڵ( کناو) : نەگەیشتوو، کەڕک، ناپوخت، نەیاوا( هـ) کەسێکە ڕەنگی سپی و جووان بێت.
کۆسە، بووکەبەبرانە( باد) داوەرە.
.
.
.
.