هەستیار/hestyar: ئانتـ:[ هەست+ یار] بەسۆز، بووێژ، دڵناسک، نازک، هشدار.{ گیو، ل، 913}.
هەستیار: نازک، حەساس
تێبینی | |
هەست + یار | هەستیار |
لەسەر کێشی جوتیار و فرۆشیار وشەی هەستیاری بۆ شاعیر داناوە. هەستاریش : ئەو کەسەیە کە هەستی هەیە. ل، 141. د. کامل بەصیر. زاراوەی کوردی هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوە، چاپخانەی زانکۆی سلێمانی، 1979 |
هەستیاری/hestiyarî: نچ:[ توێ][ هەستیار+ ی] گرفتێکی کاتی و درێژخایەنە کە دووچاری سیستێمی بەرگری لەش دەبێت، لە ئەنجامی هەر تەنێکی نامۆ بچێتە ناو لەشەوە، وهک ڤایرۆس، بەکتریا و نەخۆشخییەکانی دیکە، کاتێک نەخۆشەکە تووشی هەستیاری دەبێت بەماددەی خۆراکێکی دیاریکراو، سیستێمی بەرگری لەش بەرنگاری ئەو ماددانە دەبێتەوە کە دەکرێت هیچ زیانێکیان بۆ لەش نەبێت وەک تەپوتۆز و دەنکەهەڵاڵەی گژو گیاکان، بەڵام لەش دژەتەنی تایبەت دروستدەکات دژیان و بەم شێوەیە هەستاری سەرهەڵدەدات.[ ئینگـ: Allergie].
.
.
.
.