هەستیار/hestyar: ئانتـ:[ هەست+ یار] بەسۆز، بووێژ، حەساس، دڵناسک، نازک، هشدار.{ گیو، ل، 913}. 

   تێبینی 
   هەست + یار  هەستیار
   لەسەر کێشی جوتیار و فرۆشیار وشەی هەستیاری بۆ شاعیر داناوە. 

   هەستار : ئەو کەسەیە کە هەستی هەیە. ل، 141. 

         د. کامل بەصیر. زاراوەی کوردی هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوە، چاپخانەی زانکۆی سلێمانی، 1979

هەستیاری/hestiyarî: نچ:[ توێ][ هەستیار+ ی] گرفتێکی کاتی و درێژخایەنە کە دووچاری سیستێمی بەرگری لەش دەبێت، لە ئەنجامی هەر تەنێکی نامۆ بچێتە ناو لەشەوە، وه‌ک ڤایرۆس، بەکتریا و نەخۆشخییەکانی دیکە، کاتێک نەخۆشەکە تووشی هەستیاری دەبێت بەماددەی خۆراکێکی دیاریکراو، سیستێمی بەرگری لەش بەرنگاری ئەو ماددانە دەبێتەوە کە دەکرێت هیچ زیانێکیان بۆ لەش نەبێت وەک تەپوتۆز و دەنکەهەڵاڵەی گژو گیاکان، بەڵام لەش دژەتەنی تایبەت دروستدەکات دژیان و بەم شێوەیە هەستاری سەرهەڵدەدات.[ ئینگـ: Allergie]. 

.

.

.

. 

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 0   +   5   =