گرزە ¹ /girze: ن:[ کباک][ ڕوو][ کشت]
1 . پەلچم( کباک)، زڕکۆ: گیای وردکراو، بۆ لەوەڕی ئاژەڵ.{ مەردۆخ}
:: گزرەی گەڵادارانە بۆ ئاژەڵان.
2 . داری پارچەپارچەکراو ، بۆ سووتانی زستانە.{ خاڵ، } { هەژار، ل، 695}
گرزەگیا/girzegiya: نتـ:[ ڕوو] جەهداسی، جەهداسک( کباک)، جۆکێویلە: ڕووەکێکە لە جۆ دەچیت، بۆئالیکی ئاژەڵ بەکاردەبرێت.[ ئینگـ: Hordeum]
.
.
____________
گرزە ² /girze: ن:[ زیند][ گەرزە:gerze] ئەژدیها، حەزیا، ماری گەورە : ماری گەورە.
ماری گرزە/girze: نتـ:[ ماری گەرزە:marî gerze] جۆرە مارێکی سەر زلە.{ گۆڤەند و زنار}
.
.
_____________
گرزە ³ /girze: ن:[ گورزە:gurze] تۆپز، گورز.
.
.
___________
گزرە 4 /Gizre: ن:[ کوردستان] گوندێکە لە دۆڵی ڕوست لە ناوچە سمیلان، سەر بەقەزای چۆمان، لە پارێزگای شاری هەولێر.
.
.
.
.