کات ¹ /kat: ن:[ کات] تاو، چەندەک، دەمەکێ کێم، سات، ماوەیەک، هەیام( شنگار).
کاتا/kata: ئاکتـ: لە کوێ، لە کام لا.
کاتە/kate: ن:[ کات] وەچ: لکی تازە پاش سەرچن کردن.
:: کاتەی تووتن.
کاتبەش/katbeş: ن: کارپێ سپێراوی سەرژمێری.
کاتژمێر/katjimêr: ن:[ کات] دەمژمێر، سەعات.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 596}.
.
.
________________
کات ² /kat: ن: خێرۆک.
کاتە/kate: ن: خێرۆک.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 596}.
.
.
_________________
کات ³ /kat: ن:[ جێۆ] زەمین، قاد
:: شۆرەکات.
کاتا/kata: ن:[ خوار] جۆرێ کولێرە کە لەبن ژیلەمۆ دەبرژێت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 596}.
.
.
_______________
کات 4 /kat: ن:[ توێ]
1 . کەللـەسەر.
2 . پشتمل.
کاتات/katat: ن:[ توێ]
1 . قەحف، کەللـەسەر.
2 . پشتمل.
کاتە/kate: ن:[ توێ] ئێسقان، پێشە، هەستی.
کاتک/katik: ن:[ توێ] قەحف، کات، کەللـەسەر.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 596}.
.
.
_________________
کاتە 5 /kate: ن: بریتییە لە گورگ.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 596}.
.
.
.
.
كات/kat: ن:[ جا]
1 – ئان، تاو، دەم، زووم، سا _ سات، قاس( گەر، باد، ڕەوا)، گات، گاڤ، گاو، وەخت : ژێلی، وەتی.
2 – پيل، چاخ _ چاخک، چەرخ، زەمان، سەردەم.
تانگ( تانگاخوەدا)، حان، حەل، دم، دەم، دەمان، دەمووکە، سەروبەند، عان، قا، قات، کەژ، کيلك، کيلی، گا، گار، گاڤ، گام، گامه ، گاو، گڕ( گڕێ لێره بوو چوو)، گۆم، گەهـ، محەل، مەحەل( ئەوە ئاخری بەهارێيە – مەحەلی دەست لێک بەردانێ )، نا، ناو، نير، وەختان، وا، واخت، وايە، وەخت، وەقت، هەڕەت، هەل، هەله، هەنگاڤ، هيل، هين.
كاتەوار/kat: ن:[ کۆ] شووێنەوار.{ گیو، ل، ٧٢٨}.
كات بەخت کردن/kat: ن: به تڵاندنی کات، کات کڕين، کات کوشتن،
كات بەدەر/kat be der: ن:[ ( ازل، ابد)
كات بەخەساردان/kat: ن: کات بەفيڕۆدان.
كات بەدەستەوەبوون/kat: ن: دەرفەت هەبوون، کات دەبەردەستدابوون، کات دەدەستدابوون، کات هەبوون، وەخت بەدەستەوه بوون، وەخت هەبوون.
كات بەسەربردن/kat beser birdin:: كات فەوتاندن، كات كوشتن.
كات بەفیرۆبە سەربردن/kat befîřobeserbirdin:: كات لەدەستدان.
كات بردن/kat: کتن : پيچوون، خاياندن، خايانن، کودان، کوداندن، ماوه بردن، وەخت بردن.
كاتبوون/katbûn: کتن: پێکران، لەدەست هاتن، پەرژان.
كاتبێژ/katbêj: نتـ: کەژمێر، کاتژمێر، دەمژمێر.
كات تێپەڕکەر/kat: ن:خۆخافڵێن، کات تێپه ڕکه ر به هه رشێوه يه کی گونجاو،
كات تێپەرکردن/kat: ن: خۆخافڵاندن، بەهەرشێوه يەکی گونجاو، کات دانەسەر،کات ڕابوێری، وەخت گوزەراندن، وەخت گوزرانی.
كات پێو/katpêw::
كات ژمێر/katjimêr: نتـ، نفا:[ كات+ ژمێر( ژماردن) ] دەمژمێر، دەمژمار( هـ).
1 – دەمژمێر، سەعات، سەحات. ( دەست، بەرباخەڵ، دیوار، سەرمێز).
كاتژمێری دیواری/katjimêr: نتـ:[ كاتژمێر+ ی] کاتژمێرێکی گەورەیە بە دیوارەوە هەڵدەواسرێت.
كات خەسارکەر/kat: ن: زۆرخايه ن وبێکه لک، کات به خه سارده ر، کات به فيڕۆده ر، کاتکوژ، کار یبيفايده ، وه ختکوژ، وه ختگری به بێ به هره.
كات دان/kat: ن: وەخت دان، ١- به رايی دان بۆديمانه يه ک له کاتی دياريکراودا، ٢- ده رفه ت دان، ماوه دان، مۆڵه ت دان ،
كات دانان/katdanan: ن: وه خت دانيان، وه خت دياريکردن.
كات دیاری کردن/kat: ن: وەخت دانان، دیاریکردنی مێژووی هاتنی ڕوواداوێك یان یادەوەرییەك.
كات دۆزەرەوە/kat: ن: دەرفەتهێن، کات دۆزەرەوه، هەلوەدەست خەر.
كات ڕابووردن/kat: ن:
كات سەندنەوە/kat sendinewe::
كات قۆستنەوە/kat qostinewe::[ فەل] هەلپەرستی، [ ئۆڵۆرتۆنیزم : opportunism] .
كات گر/kat: ن: درێژخايەن، کات بەر، وەختگر، وەختگير.
كات گرتن/kat: ن: وەخت گرتن، وەخت لێگرتن، ١ بوونه هۆی له کاربوونی، کات لێ به فێڕۆدان، کات لێ به خه ساردان، کات لێ به فيڕۆدان، مه حته لکردن، ٢- بڕێک له کاتی ئه و بۆخۆ ته رخانکردن،
كات لە دوای کات/kat: ن: بەيناوبەين، بێن بێن،جاربەجار، جاربەجارێ، جارجار، جارجاره، جارجارێ، جارناجار، جارنان جار، جاروبار، جاروباره، جاروه جاری، چاخچاخ، ده مادەم، دەماودەم، دەمدەمە، دەمدەمی، کاتێ لەکاتان، گابەگايی، گاڤگاڤ، گاگا، گاگايی، گاگوار، گاهگاهی، گلانگا، گه گانە، ناوبەناو، ناوناو، ناوناوە، نێوبەنێو، نێوەنێوه، وارەوارە، وەختاوەخت، وەخت بەوەخت، وەختراوەخت، هاوڕهاوڕ.
كات نەبوون/kat: ن:[ ] کەمایەسی کات، بێ کاتی.
كات نەكاتێ/kat ne katê: شڕ:[ ئد]
1 – جارنە جارێ، دەم نادەمێ، تاڤەتاڤ.
2 – هەرساتە ( جارێ، كەرەتێ).
كات ویستن/kat: ن: وەخت گەرەک بوون، وه خت ويستن، ١ داوای کات کردن بۆ چاوپێکه وتن، ٢- داوای کات کردن، ده رفه ت خواستن،
كات هەبوون/kat: ن: دەرفەت پەيداکردن، دەرفەت دۆزينەوە.
كات هێڵ/kat hěľ: ن: [ ئینگـ : Timeline]
كاتێ/katê: ن:[ دەمێ، تاوێ.
كاتێك/katêk:: ماوەیەك.
:: كاتێك جەنگییت ناشتیت لەبیر بێت.
: كاتی شەڕ بەشی ناشتی تیابهێڵەوە.
كاتێكی/katêkî::
كاتێكی تر/katêkî tir: ئاك: ئیتر، دپشت، پاشان، پاشی، پاشین، لەپاشان، دپشت ڤە، دوایی، دوایە، دۆتر، كاتێكی تر.
1 – ناگرنگ.
2 – ماوەیی، تەمەنكورتی شتێ، نەهەمیشەیی، دەمی، هنگا. یان هەر تشتێک پەیوەندی بە کاتەوە هەبێت.[ ئینگـ : Temporary]
كاتی ئەستێرەیی/katî estêreyî: نتـ: ئەو كاتەی كە لەسەر بنچینەی رۆژی ئەستێرەیی دەپێورێت.
كاتی بەتاڵ/kat: ن: کاتی دەستبەتاڵی، وەختی ئازاد.
كاتی بهسهرچوو/katî beserčǔ: نتـ: [ ئینگـ : Expired time ]
كاتی بێكار/katî bêkar::
كاتی بوون/katî: ن: دەمی بوون.
كاتی دیمانە/kat: ن: کاتی چاوپێکەوتن، کاتی ديتن،
كاتی رابردوو/katî řabirdǔ:: كاتی لەمەوبەر.
كاتی رابواردن/katî řabwardin::
كاتی رۆژ/katî řoj::
كاتی ژیان/katî jiyan: ن: كات بۆ ژیان [ ئینگـ : Time-to-live ]
كاتی شەپۆڵی/katî šepoľî: ن: ئەو مادەییەی دەكەوێتە نێوان دەستڵێكردنی شەڵۆڵێك و دەستڵێكردنی شەڵۆڵێكی تر كەلەدوای دێت.
كاتی شێوان/katî šêwan: ن:[ چراكەران.
كاتی شیلەكردنی گوڵ/katî šîlekirdinî guľ: ن:[
كاتی كاركردن/katî karkirdin::
كاتی كارگۆرین/katî kargorîn::
كاتی گرینویچ/katî Grînwîč: نتـ: ئەو كاتەی كەكراوە بەكاتێكی بنەڕەتی لە هەموو جیهاندا بۆ نموونە. نیوەشەو بەكاتی كاتژمێری گرینویچ سەرەتای رۆژە لە جیهاندا.
كاتی لاوی/katî lawî: نتـ: بافت، تاف _ تاو، سەرەتا، هەڕەت : كاتی گەنجی.
كاتی میوەچنینەوە/katî mîwečinînewe: ن:
.
لە كاتی پێویست/kat: ن:
لە كاتی خۆیدا/kat: ن: لەسەروەخت، لەسەری کات.
لە هیچ كاتێکی تر/kat: ن: لە هیچ دەمێکییدا.
كات/kat: ن: برێتی له مردن، وه ختهاتن، وه ختی مردن هاتن،
بێبەرايی، بێدوايی، بێسەرەتا، بێ سەروبن، بێنا، تموتم، دايم، سەرەمڕ، گش وەخت، هەتاسەر، هەرچاخ، هەردەم، هەروهەر، هەرێ، هەمەته، هەميشه
كات/kat: ن: زۆرسەرجەنجاڵ بوون، زۆرسەرقاڵبوون، زۆرسەرگەرم بوون، کاتی سەرخوراندن نەبوون، وەختی سەرخوراندنيش نەبوون، يەگجارسه رقاڵبوون.
كات/kat: ن:
١- ئەو کەسەی دەزانێ چ کارێک کەنگێ وەختيەتی، کاتناس، لەکاتی کارانزان، لەوەختی کاران شارەزا.
٢- بەکات له سەروادەی خۆ ئامادە، ڕێزگرلەکات، کاتناس، کارلەکاتی دياريکراودا جێبەجێکەر، وەختناس.
٣- خاسووک، دەرفەتهێن، زەمانساز، کوڕی ڕۆژ، کەيسۆ، هەلباز، هەلپەرست، هەلخواز.
٤ – ئەستيرەگەر، ئەستێرەناس، حيسابگەر، ژمارەگەر،فەلەکناس، که سێکه دەڕوانێته ئەستێران و فاڵ دەبينێ ، نجوومگه ر، هەساره شناس، هەسارەگەڕێن، هەسارەناس.
كات/kat: ن: بێواده (کەڵەبابی بێواده )، کات نەناس، لەکاتی کاران نەزان، وه ختی کاران وه به رچاونه گر،
.
كاتێکی زۆر/kat: ن: دەمان، زەمانان.
كاتێ/kat: ن: کاتێک، لەکاتێکدا، لەوەختێکدا، وەختۆ، وەختی، وەختێ، وەختێك، وەختێو، وەختيه، ١- ئەوساکه ، ئه وده م، ئەوده می.
ئه وکات، ئه وکاته ، ئه وکاتی، له وده مه دا، ل هوده ميدا، ل هوکاته ، له وکاته دا، لەو وختەدا، له ووه ختيدا
.
.
______________________________
كات/kat: ن:[ ئەردە] تووتیای شین، تووتیا کەوڵە.
.
.
_________________________
كات/kat: ن:[ ئەردە] زەمانی کردار( لەڕیزماندا).
:: کردارەکە لە چ کاتێکدایە ؟ ( واتە ڕابردوو یان ڕانەبرذوو)؟ .
.
.
.
.