پیل¹/pîl: ن:[ توێ][ ئاڤێسـ: پێرپسو: ( پەراسوو)، پهـ: پەهلووك][ ڕووسی : پلێچۆ : plecho : شان و پیل ]

1 – باسك، پەل، شان، قۆڵ.

{

تەزووی گەرمم بەلەشدادێ، ئەگەرچی 

تەزاندی شان و پیلم بەردی پاردە

}{ هێمن}.

2 – دەست وپێ بەیەكەیەكە

:: پیل پیلی كرد.

3 – ڕان

:: پیلی بەرازی : ڕانی بەرازی.

4 – باڵ.

.

پیل-/-pîl: ن:[ توێ][ كباك]

1 – وەك پێشگر : پیڵاڕەش: جەرگ. یان پیڵا سپی : سی، سیپەڵاك.

2 – سپڵ

.

.

______________________________

پیل²/ pîl: ن:[ ئاب]

1 – دراو، پوول.

2 -[ ل] پل، پرد.

.

.

__________________________

پیل³/pîl: ن:[ زیند، گیان] فیل.

پیلەتەن/pîleten: ئانتـ:[ پیل+ ئە+تەن] كەسێك كە كەڵەگەت و زل و زەڵام بێت، بەژن و باڵای وەك فیل بێت.

پیلەتەنی/pîletenî: نچ:[ پیل+ ئە+ تەن+ یی][ باشك] پاڵەوانێتی.

{

تەنی راسنی بەخشین پۆشی یی وەك شێرو شوتور

بێ نیازە لە برێشم تەنی یو پیلەتەنی

}{نالـی}.

.

.

_____________________

پیل4/pîl: ن: [ زا ] شەپۆل (ئاو).

.

.

_____________________

پیل5/pîl: ن: زەند، باهۆ

.

.

________________________

پیل6/pîl: ن: مل، هێل ئالی.

.

.

__________________________

پیل7/pîl: ن: چاخ، بافت، تاڤ، دەم، سات، كات : ئەندازەیەك لە كات یان بەشێك لە بەشەكانی سەدەیی جێۆلۆجی.

.

.

____________________

پیل8/pîl: ن:[ فەر : pile] باتری ووشك.

.

.

.

.

.