هەمە/heme: ئاکـ:
1 . پیشگرێکە لە زمانی کوردی بەواتای چەند_ چەندەها، زۆر، فرە، گەلەک دێت.[ ئینگـ: – multi]
{
ئەگەر گوڵ نەبێ هەمە دڕک و خار
وەگەر نوور نەبێ زۆرە گریه و نار
خەرقە، خانقا، شێخم گەر نييه
هەیە ناقووس و کەليسا و زوننار
}{ چوارینەکانی خەییام – شێخ سەلام شێخ سەلام : کوردپێدیا}
2 . گشت، هەموو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 1004}
ئاوەڵکرداری چەندێتی | |
چەندێتی ڕوودان، ڕادەی توندی ڕوودان : ئەندازەی چەندێتی ئاوەڵناو و ئاوەڵکردار دیاری دەکات. و
لە دیالێکتی کرمانجیی خواروودا وەلامی پرسیاری( چەند ؟) ( کەم یان زۆر ؟) ( تا چ ڕادەیەک ؟ ) …. لە دیالێکتی کرمانجی ژووروودا وەلامی پرسیاری( چقا ؟ ) ( جقاس ؟ ) دەداتەوە. |
|
ئاوەڵکرداری چەندێتی لەگەڵ واتای بەهێزبوون | پڕ، تەواو، زۆر، فرە، گەلەک( کباک)، گەلێ _ گەلێک، یەکجار… |
زۆر | منیش چونکە بە عومری خۆم ئەحواڵی وام نەدیبوو، زۆر ئەترسام.
{ لە خەوما، ل، 30 } |
گەلەک | مەمێ تاخم عەجبابد گەلەک خەلاتێن باش دانە سەڕاجەنە تاقم گشکی خەملاندینۆ ب چینانە.
{ مەمێ ئالان، ل، 45} |
گەلێ | لە گەرووی شمشاڵ لە تەلی کەمان
گەڵی هەڵساوە ئاوزی جوان جوان { گۆران، ل، 10} |
ئاوەڵکرداری چەندێتی لەگەڵ واتای بێهێزبوون | پێچک، تۆزێ_ تۆزێک، کەم_ کەمێ_ کەمێک، کێم، نەختێ_ نەختێک. |
تۆزێک | کابرای خانچی سەرێکی لێ قاندم و …. تۆزێک پێکەنی.
{ لە خەوما، ل، 36 } |
کەمێ | توخوا ئاوەکەی بۆن گوڵاوەکە
بۆ سەرچاوەکە کەمێ لاوەکە { پیرەمێرد، ل، 125} |
نەختێ | بەسەرهاتی خۆت بۆ من بەیان کە
دەردی گرانم نەختێ ئاسان کە { بێکەس، ل، 152} |
تێبینی | |
لە زمانی کوردییدا کۆمەڵێ وشە هەیە، وەک( بەرز، پان، دوور، قووڵ، نزم …. )،
کە واتای ئەندازە و پێوانەیان تێدایە و دەکەونە نێوان هەردوو ئاوەڵکرداری چۆنێتی و ئاوەڵکرداری چەندێتییەوە. |
|
نزیک، دوور | وێڵ ئاوارەی ئێلی مرادیم
نزیک لە مەرگم دووریش لە شادیم { پیرەمێرد، ل، 126}
|
ڕێزمانی کوردی – بەرگی یەکەم – وشەسازی، ئەورەحمانی حاجی مارف، ل، 126 . 127 |
هەمەبەزمە/hemebezime: ئانتـ:[ هـ][ هەمە+ بەزمە] لەهەموو بەزمێک.{ وشەنامە، ل، 1105}
هەمەچیزە/hemeçîze: ئانتـ:[ هـ][ هەمە+ چیزە] لەهەموو شتێک.{ وشەنامە، ل، 1105}
هەمەخوەر/hemecor: ئانتـ:[ کباش][ هەمە+ خوەر] فرەخوەر، بوومەکەر.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 821}
هەمەڕەنگ/hemeřeng: ئانتـ:[ هەمە+ ڕەنگ] فرەڕەنگ. [ ئینگـ: multi colored]
هەمەڕەنگە/hemeřenge: نتـ:[ کە] گۆناگۆم.{ گیو، ل، 923}
هەمەچەشن/hemeçeşin: ئانتـ:[ هەمە+ چەشن] جۆراوجۆر، جۆرەها، جیاجیا، فرەجۆر.[ ئینگـ: multi farious]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 698}.
هەمەکارە/hemekare: ئانتـ:[ هەمە+ کارە]
:: کەسێ کە دەستەڵاتی زۆرە
:: کەسێ کە زۆر کاران دەزانێت یان زانینی یا وەستایی لەچەند پیشەیەکدا.
:: دەمڕاستی سەربەخۆ.
هەمەکەس/hemekes: ئانتـ: هەرکەس، کولکەس.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 821}
هەمەکی/hemekî: ئاکـ: گشتی.{ ڕێژنە، ل، 275}
هەمەلاینە/hemelayine: ئانتـ:[ کباش] وەکول باوەتەو، هەمەگیر.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 821}
تێبینی |
جێگۆڕکێ لە نێوان پیتە بزوێنەکانی ئەم پەیڤە لە شێوەزارەکانی زوانی کوردی وەک ( ئە _ ە ) بۆ ( وو، ی) یان ڤە پێچەوانەوە. |
هەموو/hemû: ئانتـ:[ کناو] تێکڕا، جەم، تەف، تەڤ( کباک)، تەڤدە، تەواو، دهەڤ، خشت، خڕ، رایگەم( هـ)، سەراپا، گشت، لووس، هەمی، هەڵس.{ گیو، ل، 923}
هەمووی/hemûy: نچ:[ هەموو+ ی] تێکڕایی، سەراپایی، گشتی، همی، سەراپایی.
هەمی/hemî: ئانتـ:[ کباک] گش _ گشت، هەموو.
هەمیان/hemiyan: ئانتـ: گشیان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 1004}
هەمین/hemîn: ئانتـ: بەتێکڕایی، هەموو، هەمی.
هەمینە/hemîne: ئانتـ: هەموویان، گشتیان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 1005}
.
.
______________
هەمە/he: ف:[ هەبوون][ باری کەسی یەکەمی تاکە، لە دۆخی ڕانەبردوو] دێرم( کباش){ هەنبانەبۆرینە، ل، 1004}
ڤاڤێرکردن یان گەردانکردن لە چاوگی( هەبوون) دا. | ||||||
کەسی یەکەم | کەسی دووەم | کەسی سێهەم | ||||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
دۆخی ڕانەبردوو | هەمە | هەمانە | هەتە | هەتانە | هەیەتی | هەیانە |
:: هەمە بەسەریەوە :c چاکەم کردووە لەگەڵیاو ئەوە وەکو قەرز وایە بەسەریەوە.{ فەرهەنگی کوردواتەنی}.
{
.
.
.
________________
هەمە/he: ن:[ ناڤ][ سووکەڵەی( حەمە)ـە یە].
.
.
______________
هەمە/he: جنـ: ئێمە، مە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 1004}
.
.
______________
هەمە/he: ئاکـ: بەڵام، بڵان، لێ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 1004}
.
.
.
.